"تەنها ئەوانەی بە ڕاستگۆیی گرنگیت
پێدەدەن دەتوانن گوێیان لێت بێ
کاتێک بێدەنگی"~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
Pov ji yun
بە تەنها وەستابووم بیرم دەکردەوە
کەسێک هاتە لام سەیرم کرد ئەوە دانیەڵە
ئایی چیبکەم
ئەو زۆر جوان خۆی گۆڕیوە وەک هەمیشە
وام لێدەکا دڵم زۆر بە خێرایی لێبدا
بەتایبەتی کاتێک بەو شێوەیە سەیرم دەکا
ئەو هەستە زۆر تایبەتە تا خۆت تاقی نەکەیتەوە
لەو هەستە تێناگەی
دانیەڵ : جی یون
جی یون لە خەیاڵ کردن وەستا
هاا بەڵێ
دانیەڵ : چەنێکە بانگت دەکەم
جی یون : ببورە مێشکم لای شتێ تر بوو
دانیەڵ : بیرت لە چی دەکردەوە؟
جی یون : هاا
دانیەڵ : با قسەکەین دەربارەی..
جی یون : ئاممـ من ئەبێ بڕۆم کارم هەیە
دانیەڵ : لێرە تۆ کاری چیت هەیە!؟
جی یون : ئاا...
دانیەڵ کەمێک ڕۆشتە پێشتر و وتی
بۆچی لێم ڕاکەی
جی یون : کێ من..!؟ نا گیانەکەم بۆچی ئەبێ لە تۆ ڕابکەم
پێکەنینێ ساختەی کرد بۆوەی شڵەژاوێکەی بشارێتەوە
دانیەڵ : باشە دەربارەی ئەو شەوەی کە سەرخۆش بووی هیچت لە بیرە
جی یون : ئمـ نەخێر بۆچی چی بووە
وا خۆی دەرەخست هیچ نەبووە خۆی لە گێلی ئەدا
دانیەڵ زیاتر ڕۆشتە پێشەوە و بە وردی سەیری جی یونی ئەکرد
دانیەڵ : بەڕاست هیچت بیر نییە!
جی یون: ئاا
دانیەڵ : بەڵام من واهەست ناکەم
جی یون لە دڵی خۆیدا ئەی وت
ئێستا بڵێم چی هەر بە ئاشکرا درۆ ئەکەم
قسەکانی یونای بیر کەوتەوە
یونا : لێی ڕامەکە ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆوەی بزانی هەستی ئەو چۆنەگەڕانەوە بۆ ئێستا
دانیەڵ کە جی یون وتی ئاا
بە بێ هیوای سەیری کرد و وتی
باشە
هات بڕوا جی یون قۆڵی گرت و وتی
نا نەخێر
دانیەڵ بە شێوەیەکی پرسیاری سەیریکرد
جی یون : مەبەستم ئەوەیە لەبیرمە
هەموو ئەوانەم لە بیرە کە وتم
دانیەڵ زەردەخەنە یەکی کردوو لێی نزیک بۆوە
دانیەڵ : کەواتە..؟
جی یون هەنگاوێک ڕۆشتە پێشتر و خۆی بەرز کردەوە بە هێواشی وتی
ئەو قسانەی کردم بەڕاستم بوو نەک بەهۆی سەرخۆشیم
زۆر بە جدییەوە قسەی کرد
دواتر ڕۆشتوە دواوە
دانیەڵ کەمێک بە بێدەنگی سەیری کرد
ووتی ئەو دان پێدانانە!
جی یون : ئهم
هەستی بە بێ هیوای کرد کە دانیەڵ ئاوا با ئاسای پرسی و هیچی نەوت ویستی بڕوا
دانیەڵ قۆڵی گرت و ووتی
ئەی ناتەوێ بپرسی هەستی من چۆنە
جی یون خۆی ڕێک خستەوە و وەستا بەرامبەری
سەری لەقاند بە واتای بەڵێ
دانیەڵ لێی نزیک بۆوە و ووتی
ئەوە جوانترین وشە بوو کە لە تۆوە گوێم لێ بوو
دواتر نزیکتر بۆوە ئەویش هەمان شتی کرد لە بن گوێی وتی جی یون منیش... خۆشم ئەوێی
ئەوەی وتو ماچێکی بچوکی ڕوومەتی کرد
جی یون لە شەرما دەستی خستبۆ سەر ڕوخساری
دانیەڵ کە بینیتی شەرمە کات پێکەنی
جی یون : ئەبێ بڕۆم
بە پەلە ئەوەی وتوو ڕۆشت

YOU ARE READING
𝑷𝒂𝒓𝒕 𝒐𝒇 𝒎𝒚 𝒍𝒊𝒇𝒆 'بەشێک لە ژیانم'
Roman d'amour؟؟: تکایە تۆش مەڕۆ ؟؟ : ئاگاداری خۆت بە شیرینەکەم....... ؟؟:بۆچی ژیانم ئاوایە.!! ؟؟: من هەمیشە لەلات ئەبم هەموو شتێک باش دەبێت! "ژیان سەختە ئەبێ بەرگەی بگری" (خوێنەر بە)