Part 19

26 6 52
                                    

"هەندێ کات پێویستە ڕاستێکان قبووڵ
بکەی
هەرچەند بە ئازار ئیش بن"
................................................................................

. تەقەیەک کرا
یەکسەر ئەو پیاوەی بەردەم لوهان کەوتە ئەرزەکە
لوهان سەیرێکی کرد
ئەوەی تەقەکەی کرد لیا بوو
لوهان زۆر ئارام بوو
ئەو هیچ خۆی مشەوش ناکا  و زۆر زیرەکە
لیا : پێویستە ئێستا بڕۆین
لوهان : با بڕۆین
ڕۆشتنە دەرەوە لە ژوورەکە بەرەو دەرگای دەرەوە ڕۆشتن
؟؟ : ئەوەتان بیانگرن
کەسێک ئەوانی بینی
هەردووکیان بەخێرای ڕایان ئەکرد  دواتر
دەرگایەکیان لە دوای خۆیان داخست
پیاوەکان هەوڵیان ئەدا بیشکێنن
لوهان : نابێت ئاوا بڕۆین گەرنا دوامان ئەکەون
لیا جانتایەکی پێبوو لاپتۆپێکی تیابوو لەگەڵ هەنێ شتی تر
هەنێ شتی سەیری دەرکرد نازانم ناوی چییە
بەس ئەوانەی کە شوێنەکە ئەکات بە تەپوتۆز و کەس خۆی پێ ڕاناگیرێت ئەوە
لوهان : زۆر باشە ئێستا ئەتوانین بەوە سەرقاڵیان کەین
لوهان دەسی دا لەوەی ناو گوێی و وتی
لوهان : ئێوە لێرە بڕۆن خێرا
؟؟ : بەڵام ئەی تۆ گەورەم  وە لیا هێشتا نەهاتۆتە دەرەوە
لوهان : لیا لەگەڵ منە ئێمە باشین ئێوە بڕۆن هەر ئێستا
؟؟ : بەڵێ باش گەورەم
لوهان سەیری لیای کرد
لوهان : تا سێ ئەژمێرم دەرگاکە ئەکەمەوە
لیا سەری جوڵان بەواتای باش
لوهان : 1. 2. 3
لوهان دەرگاکەی کردەوە  لیا یەکسەر سەری ئەو شتەی دەستی لێ کردەوەو هەڵیدا
و یەکسەر خۆیان ڕایان کرد

هەنێ ڕۆشتن دواتر کەمێک وەستان شوێنەکە کەمێک نامۆ بوو 
لیا : هیچ هەیە؟
لوهان : نا با بڕۆین
ویستیان بڕۆن بەڵام تەقەیان لێکرا
بەڵام بەر کەسیان نەکەوت
خۆیان کرد بە ژوورێکدا لەوێ تەقەیان ئەکرد
لوهان : ناتوانین لە دەرگاکەوە بڕۆین
لیا :  لە پەنجەرەکەوە ئەتوانین
لوهان : بەڵام ئەبێت بڕۆینە ژووری بەرامبەر
لیا : تۆ بڕۆ من ئەتپارێزم
لوهان ڕازی بوو
خۆیان ئامادەکرد
لیا چەکێکی گەورەی دەرکرد مەغزەنێ تازەی خستە سەر هی فیشەک ئەڵێم  دواتر
کەوتە تەقە کردن بۆ ئەوەی سەرقاڵیان بکا
لوهان توانی بگاتە ئەوێ
پەنجەرەکەی کردەوە سەیری کرد
لە ئەرزەکە هەنێ شتی لێبوو لە نەرم ئەچوو
جانتاکەی کە پێی بوو هەڵیدا و هەنێ مێزو شت لە ژوورەکە بوو نزیکی کردەوە لە دەرگاکە
دواتر بە بە ئیدفۆنەکە قسەی کرد
لوهان : لیا ئێستا تۆ وەرە من ئەتپارێزم
لوهان ڕۆشتە نزیک دەرگاکە 
لیا کۆتا بۆمبی(بۆبمە بچوکەکان) پێبوو کردێوەو هەڵیدا و لوهانیش 
تەقەی ئەکرد لە پیاوەکان تا لیا بتوانێت بێتە لای
لیا ڕایکرد  بەس دوو هەنگاوی مابوو بگاتە لای لوهان فیشەکێکی بەر کەوت
لیا : ئاههـ 
لوهان یەکسەر هێنایە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست و شتەکانی لە بەردەمی دانا
لوهان : لیا لیا
لیا : من باشم هیچ نییە بەر قۆڵم کەوتە
لوهان : دەی وەرە ئەبێت بڕۆین
لوهان لیای هەستانەوە و ڕۆشتنە لای پەنجەرەکە
لوهان جانتاکەی لیایشی هەڵدا و
دواتر لەگەڵ لیا خۆیان هەڵدا
هیچیان لێ نەهات چونکە نەکەوتبونە ئەرزەکە
دواتر هەڵسانەوە لیا سەری گێژێ خوارد
لوهان یارمەتی دا کردیە ناو ئۆتۆمبێلەکەو بە پەلە ڕۆشتن

𝑷𝒂𝒓𝒕 𝒐𝒇 𝒎𝒚 𝒍𝒊𝒇𝒆 'بەشێک لە ژیانم' Where stories live. Discover now