((١٣))

262 57 43
                                    

ڤۆنت پێش خوێندنەوە!

•______________________•

ئیلێنیا دانیشتوو و جەیهۆپ دەستی کرد بە قسە کردن

جەیهۆپ:کاتێک پانزە ساڵ بووم دایکیم خیانەتی لە باوکم کرد بۆیەش باوکم دایکمی کوشت لە پێش چاوەکانم هەر چەندە باوکم دایکمی زۆر خۆش ئەویست وە کاتێک کوشتی هاتە لام و وتی کوڕم کاتێک کەسێک خیانەتی لێ کردی بە دەستەکانی خۆت بیکوژە فرمێسکەکانی سڕی دوبارە"واتا باوکی فرمێسکەکانی سڕی" وتی تەنانەت ئەگەر ئەو ئافرەتەش بێت کە زۆر خۆشت ئەوێت

ئیلێنیا:ئەی ئێستا باوکت لە کوێیە؟

جەیهۆپ:کاتێک لە تەمەنی تۆدا بووم لەگەڵ باوکم چووم بۆ دارستان باوکم وتی من ئەچم بۆ لای تاڤگەکەی ئیرە تۆش لێرە بە منیش ڕازی بووم دوای ماوەیەک گوێم لە دەنگی باوکم بوو کە هاواری ئەکرد ئەی وت کوڕم جەیهۆپ ڕزگارم بکە

جەیهۆپ فرمێسکەکانی هاتە خوارەوە

جەیهۆپ:منیش ڕام کرد بۆلای بەڵام بینیم باوکم زۆر خراپ بریندار بووە لەلایەن ئەو خوێنمژە نەفرەتیەوە نازانم ئەو خوێنمژە چۆن مابوو چونکە هەموو خوێنمژەکان مردن بەڵام خۆش بەختانە باوکم ئەوی کوشتبوو منیش خێرا باوکم بردەوە ناو شار و بردم بۆ نەخۆشخانە بەڵام پزیشکەکان وتیان ئەبێت ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت و لەوێ چارەسەر وەر بگرێت بەڵام ئەو کەسانەی لەلایەن خوێنمژەکان بریندار ئەکرێن زۆر ئەستەمە چاک بنەوە بۆیەش تا ئێستا باوکم چاک نەبۆتەوە

ئیلێنیا:ئەی ئێستا لە چ وڵاتێکە

ئیلێنیا زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕی وەڵامی جەیهۆپ بوو

جەیهۆپ:ئەو.....ئەو لە بەریتانیایە لە نەخۆشخانەی***

ئیلێنیا لە خۆشیان نەی ئەزانی چی بڵێت و چی بکات لە کۆتایەکەی زانی بکوژی باوکی لە کوێیە

ئیلێنیا:دەی جەیهۆپ گیانەکەم با بچین بۆ ژوورەکەمان

جەیهۆپ:ئمم باشە

ئیلێنیا یارمەتی جەیهۆپیدا بۆ ئەوەی بیباتە سەرەوە

ئیلێنیا:دەی لەسەر سیسەمەکە ڕاکشی و بخەوە

جەیهۆپ ڕاکشا ئیلێنیا ویستی بڕوات بەڵام جەیهۆپ دەستی گرت

جەیهۆپ:ئیلێنیا مەڕۆ...ئیلێنیا مەڕۆ "بە کزی ئەی وت"

ئیلێنیا دەستی جەیهۆپی دور خستەوە

ئیلێنیا:ئەگەر لە چارەنووسمان نوسرابێت ئەوا یەک ئەبینینەوە

"کـــــچـــــی دارســــتــــان"Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin