part 2 ✍︎

576 49 50
                                    

ناترسم لە دەریاو زەریاکاندا
لەوەی کە لە ناویوەوە خۆی حەشارداوە دەترسم

SAN POV :

" واھ دادە ئەوە زۆر زۆرە "
گریڤان ئەوەی دەگووت ئەو کاتەی دەمی پڕ ببو لە خواردن و من زیاترم بۆی دەھێنا .

-نەخێر ئەمە ھیچ زۆر نیە و ھەموو خواردنەکە تەواو بکە

"بەڵام گەر وابکەیت من قەڵەو دەبم و کەس منی لا جوان نابێت " گریڤان گووتی بە نیگەرانیەوە

-تۆ ھەمیشە جوانترینی بەلای منەوە .

"دادە دەزانی چی ؟ "
گریڤان گووتی

-چی ؟.
گووتم کاتێ دانیشتم لەسەر مێزەکە لە نزیک ئەودا

"دادە من دەمەوێت کە چوومە کۆلێژ ھەموو بە بینینم دڵ خۆش بن ھەموو منیان خۆش بوێت بەڵام ھەموو کات ئەوەی بیری لێ دەکەموە جیاوازە لەوەی کە دەیبینم "

-دەزانیت تۆ وەکوو دایکتی .

" دادە من وتم ئەو باسە مەکەوە من نامەوێت گوێم لە ناوی ئەوان بێت "

-تۆ زۆر ھەڵەدەکەیت گریڤان ئەوان بەراستی تۆیان زۆر خۆش دەویست .

"تەواو دادە من دەرۆم"
دەزانم ئەو توڕە دەبێت ھەموو کات کە باسی ئەوان دەکەم

-بەڵام ھیچت نەخوارد.

"تەواو دادە من تێر بوومو نامەوێت دواکەوم بۆ زانکۆ "

-گریڤان .
دەستەکانم گرت و تا بتوانم سەیری ڕووخساری ئەو بکەم

" تەواو دادە لەبیرم کرد ھەرخۆی ئەوان بۆ من ھیچ نین"

-من ببورە نەمویست دووبارە بەوە بێزارت بکەم

ئەوم بینی کە ھەموو کات چۆن دەیەوێت رووخسارە غەمباریەکەی بشارێتەوە

" من دەرۆم ماڵئاوا "
گریڤان بەرەو دەرگاکە رۆشت و بەرێکەوت بۆ کۆلێژەکەی

-خۆزگە ئێوە ئەو کچەتان بەتەنھا جێ نەھێشتبایە خۆزگە بمتوانیایە راستیەکەی بۆ روون بکەموە ، خۆزگە بمتوانیبا بۆی روون بکەموە کە ئێوە تەنھا بۆ سەلامەتی ئەو خۆتان فیداکرد

FLASH BACK 20 years ago:

" بەرێزم کارت پێم بوو ؟ "جاڤان ئەوەی گووت کاتێ ھاتە ژورەوە

RED LIGHTWhere stories live. Discover now