Part 51 ✍︎

137 22 51
                                    

خۆزگە دەمتوانی پێی بڵێم چەندە نـاوازەیە



MIR POV :

- چەندە گەمژەم بۆچی فۆنەکەم نەھێناوە لەگەڵ خۆم !

لەبەردەم ماڵی جان بووم ئەو کاتە ویستم پەیوەندی بەجان بکەم تا بێتە دەرەوە

ڕۆشتمە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکەم ، لەبەردەم دەرگای جان بووم و لە دەرگام دا ، بڕیار بوو بچم بە دوای جان ھەموو ئەو ڕووداوانەی ڕوویدابوو بۆی باس بکەم بێگوومان ئەو بیرۆکەی باشی ھەیە دەربارەی ئەوانە

" ئۆھ سڵاو میر "
لیندا ئەوەی گووت ئەو کاتەی دەرگاکەی کردەوە

- سڵاو لیندا ئایا حاڵت چۆنە ؟

" زۆر باشم، وەرە ژوورەوە "

- نا من کاتت ناگرم جان لە ژوورەوەیە ؟.

" ئەوەتام میر بۆچی پەیوەندیت ھەڵنەگرت "
جان ئەوەی گووت ئەو کاتەی بەرەو ئێمە ھات

- ئەومـ لە ماڵەوە جێھێشتبوو .

" باشە کەوایا با بڕۆین "
ووتی و کۆوتەکەی لەبەر کرد

- باشە ، دەتبینمەوە لیندا .

" دەتبینمەوە "
لیندا ئێمەی بەڕێکرد ئەو کاتەی من و جان ئەوێمان جێھێشت .

" بۆ کوێ دەڕۆین ؟"

- ھەرشوێنێک بێ تەنھا نەمویست لیندا نیگەران بێت بە زانینی ئەو باسە

" باشە کارێکی باش بوو "

" ئایا شتێکی خراپ ڕوویداوە ؟"

- بەڵێ زۆریش زیاتر لەوەی بیری لێ دەکەیتەوە

RED LIGHTWhere stories live. Discover now