کەوایا ئەوە دەبێ کێ بێت
کە ئازار بکێشێت ؟
MIR POV :
پێی وایە من ئەوم لە بیر کردووە !
پێی وایە من دەتوانم بەمجۆرە بینینم لەگەڵ کوڕێکی تر
دەزانم من گەمژە بووم کاتێ ساڤام لە خۆم نزیک کردەوە بەڵام من شێت بووم کاتێ ئەوم بینی ھاتە نێو ھۆڵەکە کە چۆن چاوی ھەمووانی ئەبڵەق کردبوو~ تەنانەت منیش ~
بینیم ئەو کوڕانە چۆن سەیری جەستەی ئەو دەکەن لە کاتێ نەمدەتوانی بچم ھەموویان بکوژم لەو کاتە
خوێنم بەرز بۆوە بۆ کردنی ئەو گەمژایەتیە
دەزانم ھەرگیز ئەوە سنووری من نیە ئەو ئازار بدەم بە بوونی کچێک لەگەڵ خۆم .
تەنانەت چاوم ھیچ کەسێکی تر نابینێت جگە لە ئەو ، پێی وایە من دەتوانم بەسەر ئەو ھەموو خۆشەویستە زاڵ بم کە لەگەڵ ئەو درووستمان کردووە !تەواوی ئەو ماوەیە من شوێنکەوتووی ئەو بووم
ئەو بێئاگا لەوەی من ھەموو کات چاودێری ئەوم کردووە
تەواوی ڕۆژ و شەو چاودێری ئەوم کردووە ..
ھەموو ئەو ھەنگاوانەی کە دەیدا من لێی ئاگادار بووم
سەڕەڕای ئەو برینەی کە ھەمبوو بەڵام ئەوە ڕێگر نەبوو تا بچم بە چاوەکانی خۆم ئەو فریشتەیە ببینم و دڵنیا بم لە تەندرووستی ئەو .ئەو ھەموو ماوەیە خەو نەدەکەوتە چاوەکانم گەر چاودێری ژوورەکەیم نەکردبا تا بزانم ڕووناکی ژوورەکەی داگیرساوە یاخوود کوژاوەتەوە
تا دڵنیابم لەوەی خەوتووەھەموو کات بەم برینەوە دەڕۆشتم بۆ بینینی، ئاسوودە نەدەبووم گەر نەمبینیبا بە سەلامەتی دەگەڕێتەوە ماڵەوە لە کۆلێژ
بەڵام تەنھا نەمدەویست ڕووبەڕووی ببمەوە
من ھێشتان وەک شێت ئاڵوودەی ئەو بوومبێگوومان ناوی دەیڤید بۆ ناو لێستی کوشتووەکان دەبەم ، واتای چی بەم جۆرە سەما دەکەن !
دەزانم ئەو کچە بۆ شێت بوونی من وا دەکات ، وا دەزانێت بەمجۆرە دەتوانێت سەرنجم ڕاکێشێت ، گەمژە بزانم چۆن لە دەست دەیڤدی خوێڕی ڕزگارت دەبێت
ساڤا داوای کرد سەمای لەگەڵ بکەم بەڵام ڕەتم کردەوە ، ھەستەکانم لەگەڵ گریڤان زۆر جیاوازە وەک لە ھەستیم بۆ کچی تر
دەپرسم بۆچی بەم شێوەیە غیرە دەکەم ، ھەموو شتێک کۆتای ھاتووە ، چاوەکانم لانچن چۆن زەردەخەنە بۆ ئەو قسە ھیچانەی ئەو نەفرەتیە دەکات
YOU ARE READING
RED LIGHT
Fanfictionچیڕۆکی ئەم جارەم زۆر جیاوازە، ھیچ دەربارەی K-pop نیە ، ھەروەھا وەک ڕۆمان نووسێکی بچووک ئەو چیڕۆکەم بخوێنەوە . جیاوازی بوونی ئەو چیڕۆکە دەگەڕێتەوە بۆ کەسێکی ئازیزم کە داوای لێ کردم لە ئەندێشەی خەیاڵەكانم بتوانم چیڕۆکێک بۆ ئەو بنووسم . بۆیە دوای ھەو...