چۆن بتوانم کۆتای بە چیڕۆکێک بێنم
لەکـاتێ ھـەرگیز دەستـی پێ نـەکـردووە
ALFRED POV :دەبوو ئەمڕۆ بڕووس بگەڕێتەوە بۆ نیویۆڕک ، ئێستا لە کۆمپانیام چاوەڕێی ئەوم تا بێت و ھەموو شتێک بزانمـ.
دەنگی دەرگاکە ھات
- وەرە
- لە کۆتایدا گەشتیت ." ببورە گەورەم بۆ چاوەڕوانیت "
- ناھ کێشە نیە ئایا حالی دایکت چۆنە ؟
وەکـ ئەوەی زۆر لامـ گرینگ بێت ." ئەو زۆر باشە ، زۆرسووپاس بۆ پرسینت گەورەم "
- ئیھ کەوایا تۆ لێرەیت دەبێ پرسیارت لێ بکەم .
" فەرموو گەورەم "
- تۆ میر دەناسیت ؟ کوڕەکەم ؟
" ئاھا بەڵێ ، کۆتا جار کارێکی پێ سپاردم "
چی میر کاری بە بڕووس سپاردوەە ؟
- چ کارێک ؟
" گەورەم ئەو کاتەی جاڤان پێی گووتم بە دوای کەسێک بگەڕێم بۆ بەڕێز میر ، من تەنھا ئەوەم کرد کە ئەوان پێیان گووتم ، ھەروەھا دواتر باسی ئەوەیان کرد میر دەیەوێت ئەو کەسە بکوژێت ، بەڵام ھیچ شتێ وەک ئەوە نەڕۆشت کە بەڕێز میر دەیویست ھەر ئەو کاتەش بوو کە بریندار بوو . "
میر کەسێک بکوژێت ؟ ئەو مەحاڵە ھەرگیز ئەوە ڕاست نیە ، ئاخۆ بۆ چ شتێک بیەوێت ئەوە بکات ؟ تەواوی ژیانی نەفرەتی لەو کارانە کردووە
- ئەو کەسە کێ بوو بۆچی میر دەیویست ئەو بکوژێت ؟ .
ئەوەمگووت کاتێ بینیم بڕووس بێدەنگ بوو بەرامبەر بە من
YOU ARE READING
RED LIGHT
Fanfictionچیڕۆکی ئەم جارەم زۆر جیاوازە، ھیچ دەربارەی K-pop نیە ، ھەروەھا وەک ڕۆمان نووسێکی بچووک ئەو چیڕۆکەم بخوێنەوە . جیاوازی بوونی ئەو چیڕۆکە دەگەڕێتەوە بۆ کەسێکی ئازیزم کە داوای لێ کردم لە ئەندێشەی خەیاڵەكانم بتوانم چیڕۆکێک بۆ ئەو بنووسم . بۆیە دوای ھەو...