Part 23 ✍︎

136 20 50
                                    

گەر خۆشویستنی تۆ ھەڵە بووبێت
ئەوا ھیچی تر ڕاستیم ناوێت

GRIVAN POV :


١٩'ی تشرینی دووەم

نزیکەی ھەفتەیەک تێپەڕیوە کۆتا جار میرم بینی لە ڕێستۆرانتەکە .

تەنانەت نازانم چۆن دەخۆم و چۆن دەخەوم ، ھیچ شتێک وەک خۆی نەماوە ، تەنھا دەمەوێت ھەرچی زووە کۆلێژ بگەرێتەوە ، دڵم بەرگەی یەک ڕۆژی تر ناگرێت بۆ بینینی ئەو .

لەگەڵ لیندا پەیوەندی بەیەکەوە دەکەین ، من پێم گتووە کە ئێستا چەند کارتێکەرم بە میر ، پێم وتووە کە چەند ئەوم بە دڵە ، ھەرچەند چەند جارێک لیندا دەیویست بەم ھۆیەوە لەگەڵ جان و میردا چوونە دەرەوەیەک ڕێک بخات .

بەڵام من رەتمـکردەوە ، تەنھا دەمویست کات بە خۆم بدەم ، بەڵام دڵم بۆ بینینێکی تەنگ بووە .

بەڵام خۆشبەختانە بەیانی دەست دەکەینەوە بە دەوامی ئاسای . ناتوانم بیر بکەمەوە کە چیم لێ بەسەردا دێت گەر ئەو ببینم ، بەڵام دڵنیام وەک ھەموو کات بێھێز دەبم لەبەرامبەر بینینەکانی

ئێستا کات درەنگی شەوە ، چاوەڕێی سان دەکەم بگەڕێتەوە لە کارەکەی ، ئەو پەیوەندی پێمەوە کرد کە کێشەیەک لە ئۆتۆمبێلەکەی ھەیە کە چەند ڕۆژێک دەبێت کریویەتی بۆیە نەیتوانی زوو بگەڕێتەوە ، پێی ڕاگەیاندم بخەوم بەڵام خەو نەدەکەوتە چاوەکانمەوە بۆیە چاوەڕێی ئەوم دەکرد .

گوێبیستی دەنگی ئۆتۆمبێلێک بووم .
بەڵێ ئەوە دادەم بوو ، بەڵام ئەو لەگەڵ یەکێک قسەدەکات ، ئەو سوپاسی دەکات ؟
~ ئاھا دەبێت ئەو کەسە یارمەتی دابێت ~

RED LIGHTWhere stories live. Discover now