ھێور ببەوە دڵە بێچارەکەم ، تکایە!!
GRIVAN POV :
من و لیندا لەبەردەم نەخۆشخانەکە بووین تا سەردانی جان بکەین
گەیشتینە بەردەم ژوری جان لە کاتێک من شیرینیم لە دەست بوو کە دایکی لیندا بۆ جانی دروست کردبوو لینداش چەپکێ گوڵی لە دەستەکانی دانابوو .
لە دەرگامان دا و چوینە ژوورەوە
جان روخساری بە تەواوی باش دیارە ھەرچەند ئەو کە لیندا دەبینێت زەردەخەنە روخساری جێناھێڵێت ، ھەروەھا دوێنێ بینیم ئەو بۆ لیندا چەند بە نرخە .
سلاومان لێی کرد ، لیندا توانی باوەشێکی نەرم لە جان بدات، ئەوان بەراستی لە خۆشەویستیدان .
لیندا گوڵەکەی لەسەر ڕانەکانی جان دانا تا گوڵدانەکە بھێنێت کە لەسەر مێزەکەی لای راستی جانەوەیە ، منیش شیرینیەکەم لەسەر مێزەکە دانا .
"واھ ئەمە دایکت ئامادەی کردووە ؟ ئەمە زۆر خۆشە " جان وتی
دەیخوارد وەک منداڵێکی برسی کە ھەرگیز شیرینی نەخواردبێت ئەو بەراستی زۆر قشتە
"ئاھ بەڵێ ئەو کاری ھەبوو نەیتوانی سەردانت بکات "
" من کە چاک بوومەوە ھەموو رۆژ دێم و شیرینیەکانی ئەو دەخۆم "
ئەو قسە منی خستە پێکەنین ئەوان زۆر جوان مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەن
لیندا لە تەنیشت جان دانیشتبوو ، جانیش بە دەستەکانی کەمەری لیندای گرتبوو بەھۆی کەمی مەودای سیسەمەکە
- ئایا ھەست بە باشی دەکەیت ؟.
ئەوەم گووت لە کاتێک من زۆر نیگەرانی تەندروستی ئەو بووم .
YOU ARE READING
RED LIGHT
Fanfictionچیڕۆکی ئەم جارەم زۆر جیاوازە، ھیچ دەربارەی K-pop نیە ، ھەروەھا وەک ڕۆمان نووسێکی بچووک ئەو چیڕۆکەم بخوێنەوە . جیاوازی بوونی ئەو چیڕۆکە دەگەڕێتەوە بۆ کەسێکی ئازیزم کە داوای لێ کردم لە ئەندێشەی خەیاڵەكانم بتوانم چیڕۆکێک بۆ ئەو بنووسم . بۆیە دوای ھەو...