Part 32 ✍︎

164 22 51
                                    

بەختەوەرم بەوەی تۆ ھەموو شتێکی منیت
بـمبوورە لەوەی نەمتوانی ببـمە ھەمـوو شتێکی تـۆ

----

شتگەلێکی زۆر بەسەر ئێمەی مرۆڤدا ڕوودەدەن کە ناتوانین بیان گۆڕین ، زۆرجار کەسانی نزیکمان لەدەست دەدەین لەسەر ئەو ڕێیەی کە پێیدا دەڕۆین ، ھەموومان خۆمان پێ ڕاستە دەربارەی ھەستەکانمان بەڵام گەر سەیر بکەین کەسانێک تا چ ئاستێک خۆیان دەکەنە قوربانی بۆ ئێمە بەڵام ئێمە ناتوانین ھەستیان پێ بکەین چوونکە ئێمە لاوازین و گرینگی پێنادەین .

ئەوە سەختە کاتێک دەبینی تۆ تا چەندە خۆت دەکەیتە قوربانی بۆ ئەو کەسەی خۆشت دەوێ کەچی ئەو تەنانەت ھیچ گرینگیش بەوە نادات .

ئۆتۆمبێلەکەم وەستاند ، ھەناسەکانم یەک لە دوای یەک بەھۆی توڕەیەوە دەردەچوون لە نێو سینگمەوە ، تێبینی پەنجەکانم کرد بەھۆی پەستانەوە بەرەو سپیەتی چوون و خوێنیان تیا نەماوە ، سەیری دەرەوەم کرد لەبەردەم ماڵی ئەو فریشتەیە بووم .

ئاھێکم داوە لە ژێر لێومەوە گووتم
~ئاھـ، دووبارە ئەو فریشتەیە ~

دوای ھەموو شتێک تەنھا ئەو دەتوانێت ئەو گڕەی ناخم بکوژێنتەوە ، ھەست بە تەنھای دەکەم پێویستم بە ئەوە ، ژیانم بە خاڵیەتی دەبینی ، پێویستم بە تەواوکەرێکە .

دەرچووم لە ئۆتۆمبێلەکە ، فۆنەکەم ھەڵگرت ، دەستم خستە سەر ناوەکای لە شوێنی پەیوەندیەکان ، تەنھا بینینی ناوی بەم جۆرە دڵخۆشم دەکات ، پەیوەندیم پێیەوە کرد .

" سڵاو میر "
دەنگە ئەفسوناویەکەی بۆ رۆحم دەچوو

تەنانەت ئێستا دڵم ناتوانێت تەنھا وشەیەک بۆ ئەو ھەڵبژێرێت تاوەکو پێی بڵێم

" میر ؟"

- سڵاو فریشتە .

RED LIGHTWhere stories live. Discover now