Part 28 ✍︎

155 21 50
                                    

پرسیار مەکە دەربارەی خۆشەویسـتیەکەم
دەگۆڕێت ھەموو ڕۆژێ
زیـاتر دەبـێـت کاتـێک تـۆ دەبـیـنم

----

گەر ئەوان وا دانرابن بمێنەوە ، ئەوا ھیچ چارەنووسێک ناتوانێت ئەو بگۆڕێت ، گەر وا دانرابێت ئەو بڕوات ئەوا ھیچ گریانێک ناتوانێت ئەوان لە ڕۆشتنیان پاشگەست بکەنەوە .

گەر ئەوان بڕیاریان دابێت لە لات بمێنەوە ھیچ دۆزەخێک ناتوانێت وا لەو بکات پاشگەست ببێتەوە ، گەر ئەو بەڕاستی تۆی خۆش بوێت ھەرگیز لەو ڕێیە جێت ناھێڵێت کە بەیەکەوە دروستان کردوە  .

ھەرگیز ناتوانیت بزانیت چەندە ڕۆشتوویت لەسەر ئەو ڕێگایە ، ناتوانیت بزانیت چەندە خێرا بوویت لە ڕۆیشتن تا ئەوکاتەی ھەست بەو دەنگە دەکەی کە لە دواتەوە دێت و دەڵێت ....

کێشە نیە ... گەر بشکەویت من ھەڵت دەگرمەوە تەنھا ڕێ بکە و ھەرگیز سەیری دواوە مەکە .

بێگوومان ھەموومان ئەو کەسەمان ھەیە بەڵام کوێری زەمەن وای کردووە ھەموومان کەڕ بین لە ئاستی ئەو کەسەی کە گرینگیمان پێ دەدات .

"خۆشەویستی لێرەیە .. زۆر نزیکە سەیری دەوروو بەرت بکە دڵنیام دەیدۆزیتەوە .. "

١ کانوونی یەکەم :

میرم ڕازی کرد تاوەکو بگەڕێتەوە بۆ کۆلێژ ، ھەرچەند دڵنیام تۆڵەکردنەوە لە مێشکی دەرنەچووە ، بەڵام ھێشتان ھیچ دەربارەی ئەو کەسە نازانێت ، ھیوام ھەرگیز نەیدۆزێتەوە ، ئەوە دەزانم درۆی کرد کاتێک گووتی تۆڵە ناکەمەوە ، تەنھا دەیەوێت من دووبارە لەسەر ئەو بابەتە نەدوێمەوە .

ئێستا ھەموو رۆژ لە کۆلێژ دەیبینم ، دڵە بچووکەکەم ھەموو کات لە شوێنی خۆی دەلەرزێت کاتێک روخسارە ڕێکەکەی ئەو دەبینم ، ئەو ئێستا زیاتر گرینگی بە خۆی دەدات لە پێشتر ، ئاخەر نازانێت کچی تر سەیری دەکەن ، دڵم گڕ دەگرێت کاتێک دەبینم لالە و ھاوڕێکانی چۆن سەیری دەکەن .

RED LIGHTWhere stories live. Discover now