𝐓𝐚𝐞𝐤𝐨𝐨𝐤* ناسینت یەکێکە لە جوانترین شتەکانی ژیانم *
𝐒𝐨𝐦𝐞𝐨𝐧𝐞 𝐩𝐨𝐯 :بە بێدەنگی شۆفێری دەکەم بەرەو زانکۆکەم یەکەم ساڵی خوێندنم دەستپێدەکات
بەبیرکردنەوە لە داھاتووم وە ھەوڵەکانی ڕابردووم دڵخۆشیەک لەناخمەوە سەرھەڵدەھات و بەپەرۆشترم دەکا بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ژیانم
تاوەکو ئێرە ھیوام بۆ ھەرشتێ خواستبێ بەدەستم ھێناوە ، وە دەستپێکی یەکەم ساڵی زانکۆ قۆناغێکی نوێیە لەمندا
بە بیرکردنەوە و خەیاڵ بردنەوە تا ئێستا دەبێ ھیچ زانایەت ھۆکاری ئەوەی دۆزیبێتەوە بۆچی کات ئەوەندە خێرا تێپەڕدەبێ ؟
تەنھا کەمێ بیرکردنەوە منی خستە بەردەم زانکۆ ، نەفرەت کات بەخێرایی دەڕوا زۆرشت ھەبوو خەیاڵی بۆ بکەم
بەخێرایی بەنێو ڕێڕەوەکاندا دەڕۆشتم ، بۆچی بەشەکانی زانکۆ زۆر ئاڵۆز دیارە لەبەرچاوم ؟
کاتی بەنێو ڕێڕەوەکاندا دەڕۆشتم بۆ ساتێ سەیری کاتژمێرەکەی دەستم کرد بەڵام بێ بەختیەک سەری ھەڵدا ئەویش کاتێ خۆم بەیەکێک داکێشا و شتەکانی دەستی کەوتە خوارەوە
واھەست دەکەم یەکەم ڕۆژی زانکۆ بە بێبەختیەکی زۆرەوە بەڕێ دەکەم سەرەتا درەنگ کەوتم دواتریش خۆم بەکەسێ داکێشا سێیەمیش بێگومان ماوە گەر دووەم ھەبێ سێیەمیش ھەیە
بەخێرایی چەمامەوە تاوەکو یارمەتی بدەم لە ھەڵگرتنەوەی شتەکان
: ببورە ئاگادار نەبووم
: کێشەنییە
چەند وشەیەکی کورت بەڵام نەفرەت دەنگی بەرەو دونیایەکی ترت دەگوازێتەوە ئەمە چ دەنگێکە ؟
تەنھا دوو وشە ئارەزوی ئەمەی خستە دڵم زیاتر بیدوێنم خراپ نابێ پرسیاری بەشەکەمی لێبکەم
کاتێ ویستی بڕوات بەخێرایی چومە بەردەمی و بە شێوەی پرسیاری سەیری کردم نەفرەت نەدەبوو خۆم بکەم بە گەمژەیەک
: ببورە بەڵام من یەکەم ڕۆژمە دەتوانی یارمەتیم بدەیت لە دۆزینەوەی بەشەکەم
بژی کیم تایھۆنگ لەگەڵ ئەوەی بەگەمژەیی ڕەفتارت کرد کەچی ھێشتا زۆر بەجدیەوە قسەدەکەی تاوەکو ئەم شەرمەزاریە بسڕیتەوە
: لە چ بەشێکی ؟
: بەشی پزیشکی ددان
خەندەیەکی کرد ئەو سەرنج ڕاکێشە
: لەھەمان بەشین دوام بکەوە
سەرەتا خۆم پێیدا کێشا دواتر وەک گەمژەیەک ڕۆشتمە بەردەمی ئێستاش لەیەک بەشین ھیوادارم ڕوداوی شەرمەزارکەرم بەسەرنەیەت لەبەردەمی
: کەوایە بەپێی ئەوەی لە یەک بەشین یەکترناسین خراپ نابێ وانیە؟
بە خەندەوە وتی دەبێ چۆن ھەڵسوکەوتی لەگەڵ بکەم ؟ بۆچی خەریکە دەشڵەژێم ؟: بێگومان من کیم تایھۆنگ
دەستم بۆی ڕاگرت بەمەبەستی تۆقە کردن ئەویش دەستی خستە نێو دەستمەوە:خۆشحاڵ بوم جیۆن جۆنگکووک
بێدەنگ بوین تاوەکو گەشتینە کڵاسەکە لەوێدا من وەک قوتابی نوێی زانکۆ خۆم ناساند ئەویش پێشووتر خۆی ناساندوە بەھۆی ئەوەی نزیکەی حەفتەیەکە من لە دەوامی زانکۆ دوا کەوتوم
لەگەڵ دەستپێکی ڕێستی یەکەم بەخێرایی خۆم گەیاندە لای جۆنگکووک
جۆنگکووک : حەز دەکەی زانکۆکەت نیشان بدەم ؟
تایھۆنگ : بەڵێ بێگومان وە ببورە بێزارت دەکەم بەڵام لەم حەفتەیە ھەندێ شتم لەدەست چوە دەتوانی یارمەتیم بدەیت
ھەموو ھەوڵێکی خۆمم دەدا تا شڵەژاویم دەرنەکەوێ باشە من کەی ئاوا شڵەژاو بومە لەکاتی قسەکردن ؟
جۆنگکووک : بێگومان
باشە بۆچی لەکاتی ھەموو قسەکردنێ خەندە دەکا نازانێ بەرامبەر دەخاتە نێو شڵەژانەوە ؟
تەواوی ڕۆژەکەم لەگەڵ ئەو بەسەربرد
ئایا ھاوڕێیەتی نێو زانکۆ خۆشترە یاخود ئەو نمونەییە ؟
بینینی وادەکات بەپەرۆش بم تاوەکو بەیانی زوو بچمە زانکۆ و دوبارە بە دیداری شاد ببمەوە
ھاوڕێیەتی کردنی ئەو نایابە
________________________________
ڕای خۆتان جێبھێڵن....
YOU ARE READING
خۆشەویستی لە ناخمەوە
Short Storyخۆشەویستی ئەو پێناسەی نەبوو بەھەمان شێوەی خۆی ، گەر ھەر کەس توانای خوێندنەوەی ناخمی ھەبوبا ئەوکات لەخۆشەویستیم بۆ ئەو تێدەگەشت... خۆشەویستیم بۆ ئەو نە بەشەوێ بێدار بوون ، نە بە نوسین ، نە بە شعرێ ، نە بە گۆرانیەک ، نە بەقسەیەک باسناکرێ... 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞...