* ئەوەی دەمویست نەبوو بەڵام بوو... *
چەندە پەرۆشی دوبارە بینینەوەی بووم..دونیا ھەموو شایەدی پەرۆشی من بوو بۆ دوبارە بینینەوەی چاوانیبینیمەوە جۆنگکووکی خۆمم دۆزیەوە بەڵام دوبارە سوتام
چارەی خەمی نەبڕاوەم چییە کە لەگەڵ کچەکەی دەیبینم؟..
بەزەیەک تکایە ئەمە زۆر زۆرە
بەبێدەنگی لەپاڵ یەک دانیشتوین ، سەیری یەک ئاڕاستە دەکەین ئەویش سەیرکردنی کچەکەیەتیـ
کە خەریکی یاریکردنەدەڵێن بێدەنگی زۆر شت لەخۆ دەگرێ بەڕاستی ئەم قسەیە ڕاستە بێدەنگی خۆی لەخۆیدا بونی چەندەھا قسەیە..
لەوانەیە زۆرجار بڵێین ھیچم نییە بۆ وتن بەڵام ئەمە زۆرجار بۆ کۆتایی ھێنان بە گفتوگۆیەکە کە زۆر قسەمان لەسەری ھەبێت
من دوای ئەم ساڵانەش کە پێنج ساڵی ڕێکە ھێشتا وەک جاران ئامادەم بەڵێنی دڵخۆشیت پێبدەم گەر تەنھا دوبارە لەلای من بیت
جێگای بەزەییم کە دوای ئەم ھەموو شتە بە گەڕانەوەت ڕازیم
لەو پەڕی بیرکردنەوەکانم کە ئۆقیانوسێکی ترسناکی پڕ بیرکردنەوەیە دەنگە قوڵەکەی منە خستەوە دونیای ڕاستی
مەگەر خودا بزانێ چەندە بیری ئەم دەنگ و تۆنەم کردبوو
جۆنگکووک: پێنج ساڵ بەر لە ئێستا کە ڕۆشتی پێم وابوو دوای ماوەیەکی کورت دەگەڕێیتەوە بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێھیوا دەبووم تاوەکو بەتەواوی باوەڕم بەوە ھێنا کە ناگەڕێیتەوە...بەڵام ئەوەتا دوبارە لێرەیت....
بێدەنگ بووم تەنھا دەمەوێ گوێ لە قسەکانی بگرم
لەوانەیە بۆت ئاسان بوبم ھەمووکات ئەوەت زانیوە کە چەندە بەنرخ و خۆشەویستی
ئەمەش ھۆکاری ئەوە بووە باوەڕت وابێت ھەمووکات من ئەو کەسەم دەگەڕێمەوە باوەشت
تەنانەت گەر تۆ پاڵیشم بنێی و دەرم بکەیبۆ چاوەڕوانم بوی لەکاتێکدا منت وەلاوە نا و کۆتاییت بە خۆشەویستیمان ھێنا
وە دەشتزانی بە ھاوڕێیەتی کردنت دەسوتێم..تەنھا دەمەوێ بڵێم بۆچی؟؟!..
بەڵام دوبارە زمان حاشا دەکا قسە بکا
YOU ARE READING
خۆشەویستی لە ناخمەوە
Short Storyخۆشەویستی ئەو پێناسەی نەبوو بەھەمان شێوەی خۆی ، گەر ھەر کەس توانای خوێندنەوەی ناخمی ھەبوبا ئەوکات لەخۆشەویستیم بۆ ئەو تێدەگەشت... خۆشەویستیم بۆ ئەو نە بەشەوێ بێدار بوون ، نە بە نوسین ، نە بە شعرێ ، نە بە گۆرانیەک ، نە بەقسەیەک باسناکرێ... 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞...