* تەنھا کەمێ خۆشەویستی تۆم دەوێ... *
لەنیوەی خوێندی ساڵی دووەمی زانکۆینژیان لەگەڵ ئەو بۆچی ئەوەندە خۆشە ؟ بۆچی لەسەیرکردنی تێرنابم ؟ بۆچی لەدەنگی بێزارنابم ؟ بۆچی ماندوو نابم لە قسەکردن لەگەڵی؟بۆچی ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر ئاڵودەی دەبم ؟
ئەمڕۆ خۆشمدەوێت زیاترلەدوێنێ کەمترلە بەیانی
وەک بورکانێکی گەرمم پڕم لەخۆشەویستی تۆ دەترسم لەناکاو بتەقمەوە و ھەرچی لە دڵمە بەرامبەرت بیدرکێنم
دەترسم ھەنگاوێکی ھەڵە بنێم کاتێ دێمە پێشەوە تاوەکو قسەبکەم
چیت کرد تاوەکو ئاوا ئاڵودەت ببم ؟ دڵنیای لەیەکەم قسەکردنەوە جادوت نەکردوە ؟
تۆ نمونەییت بۆ من خۆشەویستیت پێناسەی نییە
گەر ھێزێکم ھەبوایە حەزم دەکرد ئەم ھێزەم جۆرێ بێ ھەموو بیرکردنەوەکانت بخوێنێتەوە ، دەمەوێ ھەرشتێ پەیوەندی بەتۆوە ھەبێ لەبەشێکی گرینگی مێشکمی دانێم ھەرگیز بیرم نەچێتەوە خراپ ئاشقتم دەمەوێ سەیری ھەموو ھەنگاوەکانت بکەم بچوکترین شتت لەلای من خۆشەویستە ئاشقی ھەموو وردەکاریەکانتم
چاوەڕێی ئەو دەکەم تاوەکو لە گەرماو بێتە دەرەوە ئەم ئێوارەیە بەیەکەوە دەچینە دەرەوە ھەموو چونە دەرەوەیەکم لەگەڵی خەیاڵی ئەوە دەکەم دەبێ ڕۆژێ بەیەکەوە بچینە دەرەوە بەڵام ئەوکات چونە دەرەوەکەمان وەک دوو خۆشەویست چونە ژوانێک بێ ؟
جۆنگکووک : من ئامادەم چی دەربارەی تۆ ؟
وەک ھەموو کات چاوەكانم ھەموو بەشێکی ئەویان پشکنی جلەکانی سەرتاپای ڕەشە ، ڕەشت لێ جوانە بەڵام جوانتر دەبێ لێت گەر ئاشق بەمن بیت ئاخر ڕەش بۆ کەسێکی ئاشقە
ڕەنگی ڕەش ھەر ڕەنگێکی تر بچێتە سەری ونی دەکا تۆش لەبەرچاوی من ھەر کەس لاتەوە بێ ونی دەکەی بەجۆرێ چاوانم بەس تۆ دەبینێ
YOU ARE READING
خۆشەویستی لە ناخمەوە
Short Storyخۆشەویستی ئەو پێناسەی نەبوو بەھەمان شێوەی خۆی ، گەر ھەر کەس توانای خوێندنەوەی ناخمی ھەبوبا ئەوکات لەخۆشەویستیم بۆ ئەو تێدەگەشت... خۆشەویستیم بۆ ئەو نە بەشەوێ بێدار بوون ، نە بە نوسین ، نە بە شعرێ ، نە بە گۆرانیەک ، نە بەقسەیەک باسناکرێ... 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞...