𝐏𝐚𝐫𝐭 2

548 98 18
                                    


* لەگەڵ تێپەڕبونی کات زیاتر ئارەزوی نزیک بونەوە دەکەم لێت *

* لەگەڵ تێپەڕبونی کات زیاتر ئارەزوی نزیک بونەوە دەکەم لێت *

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


دووەم ساڵی زانکۆم دەستپێدەکا

ساڵێکی تەواوم لەگەڵ جۆنگکووک بەڕێکرد

لە ڕاستیدا بونی ئەو ساڵی یەکەمی زانکۆمی کرد بە خۆشترین ساڵی تەمەنم

ئەو زۆر دڵبەرە وشەیەک ھەیە بتوانم ستایشی ئەوی پێبکەم تەنھا لەناخمدا ئەو ستایشە ھەیە کە نایەتە سەر زمان

لە ڕاستیدا ئاشقیم ڕۆژ بەڕۆژ لەبەچاوەکانم سەرنجڕاکێشترە دڵبەرترە

نازانم چۆن باسی خۆشەویستیم بکەم بۆی ئایا نوسەرێ ھەیە بتوانم بەپشتیوانی وشەکانی خۆشەویستیم دەرببڕم بۆی ؟
شاعیرێ ھەیە بە شعرە ڕۆمانسیەکانی بتوانم پێناسەی خۆشەویستیمی بۆ بکەم ؟

ئەو بەتەنھا لە شارێک دەژی کە دڵی منە

بەدەم خەیاڵی ئەوەوە خۆم لەبەردەمی دەدۆزمەوە

وەک ھەمیشە خەندە دەکات لەڕاستیدا ئێستا من غیرە لەو خەندانە دەکەم کە دەیکات ، چی ئەگەر یەکێکی تر بینی و ئاشقی بوو وە ئەوی لێ بردم ؟

جۆنگکووک : پیرۆزە
بە پێکەنینەوە وتی بە تێنەگەشتنەوە سەیرم کرد

ئاخر دڵبەریەکەی وەک ھەمووکات منی بەرەو دونیایەکی تر برد چۆن بزانم لەگەڵ چیەتی

تایھۆنگ : چی ؟

جۆنگکووک :گەمژە پیرۆزبایت لێ دەکەم بۆ ئۆتۆمبێلە نوێکەت
بە ھێواشی شەقێکی لە نێوچاوانم دا و دەستی کرد بە ڕۆشتن لەپێشمەوە

بەخێرایی دوای کەوتم گەر یەک چرکە زیاتر لە شوێنی خۆم بمێنمەوە تاوەکو بەیانی بەدەم خەیاڵی ئەوەوە لە شوێنی خۆم دەبم

تایھۆنگ : سوپاس کووکیا ھێی دایک و باوکم بۆ خوانی ئێوارە تۆیان بانگێشت کردوە بیرتە وانییە ؟

خۆشەویستی لە ناخمەوەWhere stories live. Discover now