* بە خەم خواردنم کاتم کوشت بە کات کوشتن تەمەنم ڕۆشت دەبینی ئەوەندە گرینگیت تەمەنمم بۆ دانای *
وتنی ئەوەی کات بۆتە دوژمنی من بۆتە ڕوتینی ھەمووکاتێکمئەوکاتانەی لەگەڵیم زوو تێپەڕدەبێ ، ئەوکاتانەی لێی دوورم وەک ئاوێ کە لەناکاو دەڕژێ ، گولەیەک کە بەھەڵە بەخێرایی دەردەچێ ، ڕودانی کارەساتێ تەنھا لە چرەکەیەک بەم جۆرە کات دەڕوا
کات شتێکە گەر نەیکوژی دەتکوژێ
لەوانەیە وەک چۆن گەر جۆنگکووک لەدەستم بڕوا بە ھەرچی سامانم ھەیە بەدەستی نەھێنمەوە کاتیش بەھەمان شێوەیە ئەوانە دوو شتن کە ناتوانم بیانکڕم تەنھا لەم کاتەی تێیدا دەژینم و لەگەڵیانم بۆم ھەیە قەدری بزانم
زۆر جار دەکەومە نێو پرسیار کامەیان گرینگترن
دەتوانم دانیشم ڕاپۆرتێکی تەواو لەسەر ئەم دوو شتە بنوسم جۆنگکووکم وە کات ، سمینارێک پێشکەش بکەم و باسی بەشێ لەقسەی ناخم لەسەریان بکەم
دەمەوێ زۆرترین کات لە تەمەنم لەگەڵ ئەودا بەسەرببەم
ھەموو بڵێن ھەڵەیت من خۆمم پێ ڕاستەتەنانەت گەر بشزانم ھەڵەم بەردەوامم لەسەر ڕێگا کردن لەنێو ئەم ھەڵەیە
لەوانەیە بەگشتی سروشتی ئێمە وابێ ھەڵەمان لاخۆشتر بێ
لەناکاو ھات و بوو بەھەمووشتێکم ، چۆن دەستبەرداری ببم ؟ چۆن حاشای لێبکەم؟
من ئاڵدەبوێکم
دەپرسم چارەسەری ئاڵودەبوون چییە ؟
پێم دەڵێن پزیشکی دەروونی و سەرنتەری ئاڵودەبوون بە ماددەکان
کێ وتی من ئاڵودەی ماددەی ھۆشبەرم ؟گەر ماددەی ھۆشبەر نییە ھەوڵدە لێی دووربکەویتەوە
من لەسەرەتاوە وتم من ئاڵودەبوێکم واھەست دەکەن گەر ئەم شتەی ئاڵودەیم ماددەی ھۆشبەر نەبێ و ئاوا وازی لێبھێنم دووریم لێی نامکوژێ ؟
YOU ARE READING
خۆشەویستی لە ناخمەوە
Short Storyخۆشەویستی ئەو پێناسەی نەبوو بەھەمان شێوەی خۆی ، گەر ھەر کەس توانای خوێندنەوەی ناخمی ھەبوبا ئەوکات لەخۆشەویستیم بۆ ئەو تێدەگەشت... خۆشەویستیم بۆ ئەو نە بەشەوێ بێدار بوون ، نە بە نوسین ، نە بە شعرێ ، نە بە گۆرانیەک ، نە بەقسەیەک باسناکرێ... 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞...