* ھەرچی دەتەوێ بیکە تەواو کێشەنییە ڕاھاتم *
چەندم کات بە دووریت بەسەربردھەرچی وتوتە ھەرچی کردوتە ھەرشتێ کە تۆم بیربێنێتەوە بەجۆرێ دەمخاتە یادت کوشتنێکی ھێواشی دەرونمە
ھەموو بەشێکی ژیانم جوان بوو تا ئەو بەشەی تۆ ھی من نەبووی
سادە دەردەکەوێ بەڵام قوڕسە
سەختە ھی کەسێ بیت ئەویش ھی تۆ دەبێت ببیتە چاودێری خۆت و ئەو ھەرچی باشی کە بۆخۆتت بوێ بۆ ئەویشت بوێ و ھەوڵی لەگەڵ بدەی
بەڵام لەوانەیە سەختتر ئەوە بێ تۆ خۆت بەھی ئەو بزانی بەڵام ئەو نەخۆی بەھی تۆ دەزانێ نە تۆ بەھی خۆی بزانێ
ئەمە گێژاوێکی ناخمە جۆنگکووکی
بەڵام بزانە چەندە دڵم لێت شکابێ و پەست بم ھێشتا ھەر دەمەوێ باش بیت
تەنانەت گەر من لەدەرەوەی تۆ بمچەندە زوو پێنج ساڵم بێ تۆ بەڕێ کرد
ژیانێ بێ تۆ زۆر قوڕسە زۆر
لەگەڵ تێپەڕبونی کات کاتێ بەرامبەر ھەمان ئەو بەروارەی تێیدا لەتۆ دوورکەوتمەوە ڕادەوەستمەوە ھەرچی ھەیە دەمکوژن وەک بڵێی دوێنێ بووە
ڕۆژەکانی بێ تۆیم وێنەی سەر دیوارەکەمە
دەبینی خەتێکی تر ئەمڕۆ ١٨٢٥ ڕۆژی بێ تۆیمە
نەبونت زۆر منی گۆڕی تەنانەت بەبێ تۆ ھیچ شتێ تایبەت نییە
تەنھا و بێدەنگ و خەیاڵ ڕۆشتوو و بێزار لەھەموو شتێ
تەنانەت ئەوەی لەھەموو شت زیاتر ئازارم دەدا ئەم ڕۆشتنە لەناکاوەت بوو
بەجۆرێ شکاندمی بەجۆرێ ڕوخاندمی گۆڕانێکی ئەوەندە لەناکاو بوو خۆمم نەناسیەوە کە کێ بووم و بووم بەکێ
YOU ARE READING
خۆشەویستی لە ناخمەوە
Cerita Pendekخۆشەویستی ئەو پێناسەی نەبوو بەھەمان شێوەی خۆی ، گەر ھەر کەس توانای خوێندنەوەی ناخمی ھەبوبا ئەوکات لەخۆشەویستیم بۆ ئەو تێدەگەشت... خۆشەویستیم بۆ ئەو نە بەشەوێ بێدار بوون ، نە بە نوسین ، نە بە شعرێ ، نە بە گۆرانیەک ، نە بەقسەیەک باسناکرێ... 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞...