𝐏𝐚𝐫𝐭 8

430 110 122
                                    


* خۆم لەسەر درۆیەک ڕادەھێنم ئەویش ئەوەیە کەتۆم ناوێ *

لەگەڵ یەکەم ھەنگاوم و سەیرکردنی دەوروبەرم چەندین یادەوەریم بیرکەوتەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



لەگەڵ یەکەم ھەنگاوم و سەیرکردنی دەوروبەرم چەندین یادەوەریم بیرکەوتەوە

دوبارە لێرە وەستاوم...

لە یەکێک لە ساڵەکانی تەمەنم ڕۆژێک لێرە وەستابووم ماڵئاواییم دەکرد..ئێستا دوبارە لێرە وەستاوم

کە دوبارە گەڕاومەتەوە ھێشتا ئەو کوڕە دڵشکاوەم کە بەشکاوی ھەموو شتێکی جێھێشت

بەڵام ھێمنتر لە جاران وە ساردتر لە جاران

ڕۆشتنم ھیچ چارەسەری دڵی زامداری نەکردم

بەرگێکی ڕەشی ھاوشێوەی ناخمم پۆشیوە

چەندە ماندووم بیردەکەمەوە چەندە شتەکان جیاواز دەبوون تەنھا گەر بتوتبا مەڕۆ؟!!..

چەندە پەرۆشتم ، پەرۆشی خودی خۆت و کەسایەتیت ، دەنگی ئەفسوناویت ، کردارت ، زەردەخەنەکانت و پێکەنینت ، تەنانەت ئاشقی یەک بەیەکی ئەو وشانەم کە لەلێوانت دەردەچن

پەرۆشی ھەموو شتێکم کە تۆ ھۆکاری بیت ئاشقی ھەموو شتێکم گەر دەربارەی تۆ بێ

کەس ھەبوو بەقەد من تۆی خۆشبوێ؟ تەنانەت بەدواشیدا مەگەڕێ نییە

بیرت دەکەم تەنانەت گەر بەھۆی تۆشەوە لە جەنگێکی ناخۆشی دڵ و دەرونم دابم بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە دەبێ تەنھا لەدووری تۆوە بم

ئەو ڕاستیەش پڕە لە ئازار...ئازارێکی نەبڕاوە کە نە خۆت نە کەس لێی تێناگا جۆنگکووکی،..

من دوبارە لێرەم جۆنگکووکی لێرە لە وڵاتی خۆم ئەو نیشتیمانەی تێیدا ھاتمە بوون ئەونیشتیمانەی کە تۆی لێیت تۆیەک کە ڕۆژانێ ھی من بوو...جگە لەمن ھی کەس نەبووی

ئایا گۆڕاویت ؟ منت بیرە ؟ گەر کەمێکیش بێ ویژدانت ھەبێ منێک بەھەموو بونمەوە تۆم بەھەموو شتێکەوە بوێ چۆن دەتوانی منت بیرنەبێ ؟

خۆشەویستی لە ناخمەوەWhere stories live. Discover now