* کە دەتبینم ھەنگاوەکانت بەرەو دواوەن ھێز لە ئەژنۆم نامێنێ *
دوو حەفتە بەسەر دەربڕینی ھەستەکانم ڕۆشت
ھەردووکمان خۆمان گێل کردوە لە باسکردنی ئەم بابەتە لەھەمان کاتتدا دڵم دوبارە ئارەزوی قسەکردن دەکا لەسەر دەمەوێ وەڵامی کۆتایی وەرگرم بە ڕازی نەبونی ڕازی نیم وە ڕازیش نابێ
بۆچی جۆنگکووکی ئەوەندە قوڕسە لەگەڵ من بونت ؟
ناتوانم پێناسەی خۆم بکەم کە چۆنم بەڵام ھێشتا نزیکیم لەو دڵخۆشکەرە
جۆنگکووک: بیرلەچی دەکەیتەوە ؟
بە دوو کوپ قاوەی دەستیەوە ھاتە لامەوە ئێمە لە وەرزی زستانداین
یەکێ لە کوپەکانی خستە دەستمەوە
بەبێدەنگی کەمێکم لێی خواردەوە تاوەکو ئێستا وەڵامی پرسیارەکەیم نەدایەوە
ئارەزووی قسەکردنم نەماوە تەنھا حەز دەکەم لە بێدەنگی بم بەرامبەر چاوانی
جۆنگکووک :وەڵامم نادەیتەوە ؟
دەمم کردەوە تا قسەبکەم بەڵام بۆچی قسەکردن ئەوەندە قوڕسە ؟
بەھۆی ئەوەیە کە وەڵامم پێ نییە ؟
چۆن پێت بڵێم بیرم لەچی دەکردەوە ؟
ھیچ وشەیەک نایەتە سەر زمانم..سەرم بڵند کرد و سەیری چاوەکانیم کرد کە بەھەمان شێوە سەیری چاوەکانی دەکردم
تایھۆنگ :نازانم لەوانەیە تۆ
چاوەکانی لەنێو چاوم لادا و سەری نزم کردەوە
چیتە جۆنگکووکی ؟
ھەنگاوێ لێم نزیک بوەوە
دەستی ڕاستی لەلای قژمەوە بۆ سەر سینگم خشاند ، بۆچی ئەم دەستلێدانە بچوکە تەزوو بەگیانم دێنێ وەک سەرخۆشێ دەمخاتە نێو جیھانێکی تر ؟
YOU ARE READING
خۆشەویستی لە ناخمەوە
Short Storyخۆشەویستی ئەو پێناسەی نەبوو بەھەمان شێوەی خۆی ، گەر ھەر کەس توانای خوێندنەوەی ناخمی ھەبوبا ئەوکات لەخۆشەویستیم بۆ ئەو تێدەگەشت... خۆشەویستیم بۆ ئەو نە بەشەوێ بێدار بوون ، نە بە نوسین ، نە بە شعرێ ، نە بە گۆرانیەک ، نە بەقسەیەک باسناکرێ... 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞...