* دونیام ڕوخا کە لەلای یەکێکی ترەوە تۆم بینی *
حەفتەیەک بەسەر قسەکەی جۆنگکووکدا ڕۆشتھاوسەرگیری دەکا
لەگەڵ کێ ؟ کوڕێکی تر ؟
بۆچی چونکە ناچارە ناتوانێ قسە لە قسەی خانەوادەکەی بکا
چۆن ئەو ڕادەستی کەسێکی تر بکەم بەدەستەکانی خۆم ؟
خۆشەویستەکەم بدەم بەکەسێکی تر ، ئەمە چ لاوازیەکە ئاسمان ؟
ئەو تایھۆنگەی لەھیچی کەم نەبوە ئێستا واھەست دەکەم بە ڕۆشتنی ئەو لەھەمووشتم کەمە
باوەشم پێدا دەکەیت کە نەگریم و نەڕوخێم ئارام بم ئاخە چۆن ئارام بم کە ببینیم لەبەرچاوەکانم دەبیتە ھی کەسێکی تر ؟
بۆچی ناڵێی ھی تۆم ؟
بۆچی پەیمان نادەی ھەر لەگەڵ من بیت ؟
بۆچی ڕازی بەم ناچاریەت ؟ناترسی ئەم شەو کە بەجلی زاوایی بتبینم لەلای کەسێکی تر بمرم ؟
ئایا ئەوکات ئاھەنگەکەی تەواو دەکەی یان دێیتە پرسەکەم ؟
لەم شەوەوە لەباوەشی کێ بخەوم ؟ تا درەنگ بەدیار سەیرکردنی ڕوخساری کێوە بیدار بم ؟ بۆنی کێ تا قوڵایی سینەم ھەڵمژم ؟
بەتەنھا لەبەشە ناوخۆیی لەنێو گریانەکانم و خوێنی خۆم ونم
دەستەکانم ھەموو خوێنی لەسەرە ھەرچی کەوتە بەردەستم شکاندم تاوەکو خۆمم بریندار کرد
فرمێسەکەکانم ڕوبارێکی بێنازە
بۆچی نایەیت و بڵێی وەرە بەیەکەوە دەڕۆین من ھی تۆم و لەم حاڵە نەجاتم نادەی ؟
گریانی بەردەوامم لەبەیانیەوە منی لاواز و بێھێز دەستی وشک بوەوەم بەخوێن نوقمم لەنێو خوێنی خۆم
بەبێھێزی سەیری کاتژمێرەکە دەکەم
کاتژمێر شەشی ئێوارەیە کاتژمێرێکی تر ئاھەنگی تۆیە و مردنی منە
YOU ARE READING
خۆشەویستی لە ناخمەوە
Kısa Hikayeخۆشەویستی ئەو پێناسەی نەبوو بەھەمان شێوەی خۆی ، گەر ھەر کەس توانای خوێندنەوەی ناخمی ھەبوبا ئەوکات لەخۆشەویستیم بۆ ئەو تێدەگەشت... خۆشەویستیم بۆ ئەو نە بەشەوێ بێدار بوون ، نە بە نوسین ، نە بە شعرێ ، نە بە گۆرانیەک ، نە بەقسەیەک باسناکرێ... 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞...