" کچێک "

160 34 4
                                    

سێهون :بۆچی ئەتەوێت هەمو شتێک بزانیت؟!

جییو : چونکە تازە ئێمە لێرەین و پێویستە بزانین

سێهون :گەر بە قسەی براکەت بکەیت هەرگیز توشی کێشە نابیت بەلام خۆتیت کە ناتەوێت سەلامەت بیت گەر تای بزانێت هاتویتە دەرەوە و پاسەوانی شاهانە تۆی بینیوە زۆر خراپ توڕە دەبێت

جییو : گەر تۆ ئەوەی پێ نەلێی نازانێت

سێهون : کەوایە ئامادەی درۆ لەگەل براکەت بکەیت

جییو :من ئەوانەم کردوە تەنها بۆ ئەوەی تۆ ببینم و قسەت لەگەل بکەم بەلام تۆ ناتەوێت

سێهون : نەک تۆ تایش پرسیاری وأم لێ بکات ولامی نادەمەوە بۆیە هەولدانەکەت بێسودە

جییو : تاکەی ڕاستیەکان ئەشاریتەوە؟

سێهون : تا ئەوکاتەی بمێنم

جییو :واتە کە مردی هیچ کەسێک دەربارەی ئەوە نازانێت و وەک تۆ لێرە ئەمرن ئاوا؟

سێهون :بەلێ

جییو : باشە شاژن کێیە؟

سێهون : شاژنی ئێرەیە

جییو : دێوەکە وتی شاژن سزات ئەدات
مەبەستی چی بوو؟

سێهون :پەیوەندی بەتۆوە نییە

جییو : شاژن دێوە یاخود مرۆڤ؟

سێهون : مرۆڤە

جییو : کەوایە دوژمنی ئێوەیە یاخود هاوڕێ؟

سێهون : دوژمن

جییو : بۆچی؟

سێهون : پەیوەندی بەتۆوە نییە

جییو :یاا ئەتوانی ئەوەندە سارد نەبیت؟!

سێهون : نەخێر

جییو : گەمژە
بە چرپەوە

وەستا

سێهون :چیت وت ؟

جیو : هیچ

سەیری کردم

سێهون : ئەمجارە دلنیابە خراپتر ئازارت ئەدەم

جییو : باشە

خەندەیەکم کرد

سێهون :ئێستا بڕۆ و هەرگیز جارێکی تر مەیە دەرەوە

گەیشتینە نزیک مالەوە

جییو : بەلام ئەمەوێ دوبارە بێم و قسە بکەین

سێهون : من هیچ شتێکم نیە لەگەل تۆ باسی بکەم

جییو :بەلام من هەمە

سێهون :ئەمجارە هەقم نیە گەر پاسەوانەکان تۆیان گرت

جییو :باشە

ڕوی وەرگێڕا تا بڕوات

جییو : بۆستە

وەستا و سەیری کردم

جییو : دلنیام تۆ کەسێکی زۆر باشیت بەلام شتێکت بەسەر هاتووە بۆیە وا ڕەفتار ئەکەیت
هیوادارم رۆژێک بتوانیت متمانەم پێ بکەیت و هەموو شتێکم لێ بلێیت تا بتوانین یارمەتی یەکتر بدەین... وە زۆر سوپاس بۆ رزگارکردنم

ونبوون لە سندوقێک (Sehun) ✔️Where stories live. Discover now