" ئۆنوو "

188 37 1
                                    

بە داخەوە کە پلانەكەم فەشەلی هێنا چونکە کە گوێم لە قسەی ئەوان بوو لە ژورەوە

نەمتوانی بڕۆم بەلکو ئەمویست بزانم چی ئەلێن دواتر خەریک بوو ئاشکرا ببم

هەرچۆنێک بێت ئەمجارە خۆم رزگارکرد جارێکیتر ئەبێت ئاگام لە خۆم بێت

بەیانی

هەلسام لەسەر جێگاکەم و هەرچەندە ئەوەندە نابێت خەوم لێ کەوتووە تەواوی شەوەکە

بیرم ئەکردەوە... دەست شۆر لە ژورەوە نەبوو نەشم ئەزانی لەکوێیە ئەی هاوار لە چ

حالێکام؟! چومە دەرەوە و بە رێرەوەکەیا ڕۆشتم سەیری دەرگاکانم ئەکرد باشە ئەو

هەمووژورەی لێیە بۆ ئێمە هەر سێکمان بەیەکەوە ین؟ ئایش بیرم چوو ئوجین و

سووزی ئەترسن بۆیە ئۆکەی..... لەکۆتایدا دۆزیمەوە دەست شۆر چومە دەست شۆرەکە

و دەموچاوم شوشت هەرچەنە سەیری بانیۆکە ئەکەم ئەمەوێ بچم گەرماو بکەم

بەلام هیچ جلێکم پێ نییە بەداخەوە ناتوانم چومە دەرەوە ئۆنوو هاتە بەرامبەرم

ئۆنوو : بەیانی باش

: بەیانی تۆش باش

زەردەخەنەیەکم کرد و چومەوە بۆ ژورەکەی خۆم هێشتا ئوجین و سوزی لەیەک ئالاون

بۆستن بۆم! پەرداخێک ئاوم هێنا و کردم بە ڕوخساریانا

بە قیژ و قاژەوە خەبەریان بۆوە

ئوجین : یااا بۆوا ئەکەی ؟

سوزی : لەجیاتی بلێ ئێوە ماندوون بخەون خەبەرمان ئەکاتەوە

: گەمژەینە ئەوەی ماندووە منم کە خەوم لێ نەکەوتووە ئێوە تەواوی شەوەکە لێک ئالابوون ئەوە چ خەوتنێکە؟

ئوجین :بێلە بخەوم هێشتا ماندووم

سوزی :منیش

:شتی وانییە گەر بخەونەوە سزا ئەدرێن دەی هەلسن

سوزی :باشە ئێمە نازانین گەرماویش لە کوێیە؟

:لە رێرەوەکەیا دەرگایەک نوسراوە گەرماو بڕۆ لەوێ دەموچاوت بشۆ

ئوجین :با سوزی بڕوات سەرەتا ئەنجا من

سوزی :وەرە بەرد کاغەز مقەست کەین بزانین کامان ئەدۆرێین ئەو ئەڕوا

ئوجین :یاا ع بۆوام لێ ئەکەن؟

سوزی : بەرد.... کاغەز.... مقەست......... یەیییی من بردمەوە لەلەلە

زمانی لە ئوجین دەرکرد

ئوجین : فێلباز..... قەینا من گەورەترم لە تۆ ئاقلتر ئەبم

: ئێوە هێشتا منالن بەخوا

سوزی : وسس تۆ زۆر لە ئێمە گەورەتر نیت


Pov ئوجین

بە بۆلە بۆ لەوە هەلسام لەسەر ئەو جێگا نەرم و گەرمە بۆ دەست شۆر ڕۆشتم هیچ

بیرۆکەیەکم نەبوو کە دەرگای دەست شۆرەکەم بینی بەبێ لە دەرگا دان یەکسەر

چومە ژورەوە و بۆ لای مەخسەلەکە ڕۆشتم و ئاوەکەم کردەوە دەستەکانم پڕ ئاو کرد و

بە روخسارما کرد دەنگێک هات لە دواوە

: سوزی گەر هەول ئەدەی بمترسێنی ئەوە مردووی هاا!

لە کاتێکا چاوەکانم توند داخستبوو تا کەفی سابونە کە نەچێتە چاومەوە ئاوم بە

روخسارما کرد و چاوم کردەوە تا بزانم سوزی بەتەمای چییە.... بەلام وەتەفەک؟

چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە بەلام باوەڕم بە دیمەنەکە نەئەکرد دوبارە ئاوم بە روخسارما

کردەوە و سەیری ئاوێنەکەم کردەوە هەمان شت

چاوەکانم توند گرت

:یااا وا ئەزانیت من لێرەم بۆچی بەبێ جل هاتوویت؟

ئونوو :من پێش تۆ لێرە بووم تۆ هاتیتە ئێرە بەبێ لە دەرگا دان

:باشە کەوایە ئەرۆم

وأم وت لەکاتێکا هێشتا دەستم بە چاوەکانمەوە گرتبوو

ئۆنوو :دە میوان بە تخوا مەڕۆ

: هیچ و پووچ

قۆلەکانم راکێشران لە دواوە

ئۆنوو : کوا جارێکی تر بیلێوە؟

ڕوخساری زۆر نزیک بوو لێمەوە رومەتەکانم سوڕ هەلگەراون ئێستا ئەزانم بەلام ئەترسم

:هاوار ئەکەم هااا؟

ئۆنوو : جا هاوار بکە

: بەرمدە گەمژە

ئۆنوو : ئەبینم نەترساویت هێشتا قسەم پێ ئەلێی؟

: باشە وا نالێم

ئۆنوو : لەبەرامبەر ئەو قسانە شتێکم ئەوێت

:چی؟

ئاماژەی چاوەکانی رونیکردەوە کە مەبەستی چییە! چونکە چاوەکانی بە ئاراستەی لێوم بوو

: لەبیری کە

پالم پێوە نا و رامکردە دەرەوە لەوێ و بەرەو ژورەوە رامکرد

جییو : چی بووە بۆوا پەشۆکاوی؟













ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

ونبوون لە سندوقێک (Sehun) ✔️Where stories live. Discover now