" کلیلەکە "

154 35 0
                                    


Pov سێهون

دەنگی تای هات لەخوارەوە

سوپاس بۆخوا ئەو کچە لەکۆلم ئەبێتەوە

چومە خوارەوە

تای : سلاو

ولامیم دایەوە

سەیرێکی قەنەفەکەم کرد لەوێ نەماوە بەلام

تای : ئەمرۆژانە شتی زۆر خراپم بەسەر هاتوە زۆر توڕەم

تای خەریکی قسە کردن بوو بەلام من چاوم ئەگێرا تابزانم لەکوێ خۆی شاردۆتەوە

تێبینی چاوێکم کرد لەدواوەی پەردەکە

تای : هێی سێهون ؟!

سێهون : بەلێ ؟

تای : چی بووە؟

سێهون : هیچ نیە

تای :خوشکەکەم نەهاتوە بۆ ئێرە؟ چونکە ئەو ئەهاتە دەرەوە بۆ لای تۆ

سەیرێکیم کرد و ئاهێکم هەلکێشا

تای :چی بووە؟

سێهون : خوشکەکەت زۆر بێزارکەرە

تکایە سەیری پشت پەردەکە بکە و بیبەوە لەگەل خۆت

تای :ئەو لێرەیە تکایە پێم بلێ لە دوێنێ شەوەوە ون بوە

ڕێک لە پشت پەردەکەیە تەنها سەیری بکە

سێهون : دوێنێ شەو لەلای من بوو بەلام گەرایە مالەوە و لەو کاتەوە نەهاتۆتەوە

بەلکو لە دوێنێ شەوەوە لێرە کەوتوە

تای : واتە بەڕاستی نازانیت لە کوێیە؟

با ئەزانم بەس نایەوێ لەگەلت بێتەوە

سێهون : نەخێر بەلام لەوەیە لە دارستان خۆی حەشار دابێت

لە دارستان نا بەلکو لە پشت پەردەکەیە

تای : کەوایە بۆچی بانگی ئەکەم هیچ وەلامێک نییە

سێهون :ئەو توڕەیە بۆیە وەلام ناداتەوە رەنگە لەبەر ئەوە بێت

تای :زۆر کەللە ڕەقە و گوێ لەکەس ناگرێت
دوێنێ شەو هەلەم کرد کە وتم بڕۆ دەرەوە

سێهون : گەر هاتە ئێرە ئاگادارت ئەکەمەوە

تای : سوپاس.... کەوایە من ئەرۆم و ئەگەڕێم بەدوای

سێهون :باشە

تای چوە دەرەوە

نازانم ڕاستم کردوە یان نا کە درۆم لەگەل تای کرد لەبەر خوشکە گەمژە کەی

چومە لای پەردەکە و لامدا

خەندەیەکی کرد

جییو : سوپاس....

سێهون :بۆچی نەچویتەوە لەگەلی ؟

جییو : توڕەم لێی

سێهون : چەندی تر ئەتەوێ لێرە بمێنیتەوە؟

ونبوون لە سندوقێک (Sehun) ✔️Where stories live. Discover now