" تەڵە "

264 47 50
                                    

سوزی :ئەمە ئەبێت چی بێت؟

ئوجین : لەوەیە گەنجینەیەکی شاراوە بێت!

جییو : گەمژە نەخشەیەک چ پەیوەندی بە گەنجینەوە هەیە؟

سوزی : هێی بەشکم باپیرەت گەنجینەی شاردبێتەوە بۆ ئەمەش ئەم سندوقی داناوە؟

ئوجین : ڕاستەکا با بزانین چی نوسراوە

جییوو: کچینە واز لەوە بێنن تخوا شتی بێ مانا ئەلێن

سوزی خەریکی کردنەوەی کاغەزێک بوو کە لەنێو سندوقەکە دانرابوو

ئوجین : دەی بیخوێنەوە

سوزی : ئۆکەی ئەلێت..........

بێدەنگ بوو وە ڕوخساری کەمێک شلەژاو دیار بوو

جییو  : بۆ بێدەنگی کچێ؟

ئوجین :دەبلێ دلم تەقیی

سوزی : کچینە..... ئێمە تیا چوین

جییو : چی بووە؟!

ئوجین : ڕا ئەبوێرێ!

سوزی :ههههههههه بەخوا کەرن بۆستە.... ئەلێت..... تۆ کارێکی هەلەت کرد بە کردنەوەی ئەم سندوقە و خوێندنەوەی ئەم کاغەزە بۆیە ئەکەوێتە بەر نەفرین بەهۆی کارەکەت تەنها جەند خولەکێکی کەم چاوەکانت ئەکەیتەوە و لە جیهانێکی تری

ئوجین : ئەوە یانی چی؟

سوزی : نازانم

بە سەرسوڕمانەوە سەیری یەکتریان ئەکرد

جییو :هەی گەمژەینە وتم هیچ نییە باوەڕتان نەکرد بێنە ئەو کاغەزە هیچە بخەوەنەوە سندوقەکە و بیبە دەرەوە دەی

سوزی : باشە

کاغەزە کەی خستە ناو سندوقەکە و بە خێرایی سەری سندوقەکەم داخست

بەلام..... ئەوەچیییە ؟!

جییو :کچینە ؟!

سوزی : جییو سەرم....... ئایییی

ئوجین کە ویستی سندوقەکە بباتە دەرەوە

گوێم لە کەوتنی بوو چاوەکانم پەلە پەلە ڕەش دای ئەگرت بەجۆرێک بە ئەستەم ئەمبینی و سەرم گێژی ئەخوارد ویستم بچم بۆلای ئوجین بەلام خۆشم کەوتم گوێم لە دەنگی سوزی بوو زۆر بە ئەستەم قسەی کرد

سوزی : ئۆنی چی ڕووئەدات؟












ئەبینم کەسێک دێت بۆ ئەوەی بمکوژێت بە دەستەکانی قورگمی گرت زۆر بە توندی هەناسەم بۆ نەئەدرا و هەرچەندە پالم ئەنا بەلام جەستەیەکی بەهێزی هەیە و هێزی من بەشی ئەوە ناکات تا دێت توندتر قورگم ئەگرێت
هەرچەند هەول ئەدەم ناتوانم ڕوخساریشی ببینم..... بۆچی؟! هەستم کرد نزیک بویەوە لە گوێم و چرپاندی

بمرە.... بمرە.... تاکو نەمریت لەو تەلە نەفرەتیە ڕزگارت نابێت!!

خێرا راپەریم و بە توندی هەناسەم ئەدا و دەستم بە قورگمەوە گرت ئەوە چ کابوسێکی نەفرەتی بوو باسی تەڵەی ئەکرد؟! بەلام شتێکی نامۆ هەیە لێرە! هەست بە ڕەقی ئەکەم لە ژێرمەوە بە ئەستەم سەرم جولاند و  سەیری خوارەوەم کرد...... من لەکوێم؟! ئێرە کوێیە؟! خوایە چی ڕویداوە! چاوەکانم کرابوونەوە و بەتەواوی ترساو سەر لێشێواو بوبوم سەیری هەموولایەکم کرد تا سوزی و ئوجین بدۆزمەوە بەلام دیار نین
من چیمکرد ئەوان ئەبێت چیان لێ هاتبێت هەموو هەلەی من بوو ئەو سندوقە نەفرەتیە چیبوو پەیدابوو لێم نەدەبا بمهێشتبا کە بیکەنەوە ئێستا من چۆن ئەوان بدۆزمەوە گریام و هاوارم ئەکرد بۆ سوزی و ئوجین
لە هیچ شوێنێک دیار نین خوایە من چی بکەم ئێستا؟! چۆن بیاندۆزمەوە؟! شوێنێکی سەیر کە نە لە بیابان ئەچێت نە لە دارستانێکی چڕ و پڕ بەتەواوی سەرم لێ تێک چووە من چی بکەم لێرە و بۆ کوێ بڕۆم؟!

هەلسامەوە و بە دەم گریان و نالەوە هەنگاوم نا بەلکو بتوانم بیاندۆزمەوە؟ ئەبێت بیانپارێزم هاوڕێکانم نابێت هیچیان بەسەر بێت نەخێر

ڕۆشتم بەنێو کۆمەلێ درەختی چڕ و ترسناک و بەرز کە بەهیچ شێوەیەک ئاسمان دیار نەبوو بە تەواوی دایپۆشیبوو چاوەکانم لە هەموو لایەک بوو بۆ ئەوەی کەسێک بدۆزمەوە بەلام هیچ نەبوو وەک بلێی من تاکە کەسم لەو جەنجالیە گیری خوارد بێت

هەستم بە جولەیەک کرد وەک بلێی کەسێک رائەکات و هاوار ئەکات ئەو دەنگە؟! سوزیییی

رامکرد بۆ ئاراستەی دەنگەکە و چاوم ئەگێرا تا لەناکاو شتێک خۆی پێدا کێشام و کەوت بەسەرما

سوزی :یااا درنداااااا دوورکەوە

قژمی راکێشا و چاوەکانی توند داخستبوو

جییو : گەمژە منم جییو چاوەکانت بکەوە

سوزی :درۆ ئەکەی تۆ دڕندەی هەلم ئەخەلەتێنی

زلەیەکم لێدا ئاوا نەبێ نابێت

سوزی : یااا بۆ لێم ئەدەی

جییو : قژمت هەموو دەرکرد گەمژە

سوزی : هەر بەڕاست تۆی جییو؟

جییو : نا ڕوحم ئەتخۆم گەمژە

سوزی : ببورە زۆر ترسام کە چاوم کردەوە و لێرە خۆم بینیەوە

هیچم نەوت بە غەمباری سەیرم کرد و لە باوەشم گرت

جییو : دلخۆشم کە تۆ سەلامەتی...بەلام ئوجین دیار نییە

سوزی : ئوجینە ترسنۆک؟! دلنیام ناگەینە لای ئەو مردووە لە ترسا

جییو : کاتی پێکەنین نییە ئەبێت بیدۆزینەوە گوناحە بە تەنها

هەلساینەوە و سەیرێکی سوزیم کرد و دەستیم توند گرت

جییو : نەکەی هەنگاوێک دورکەویتەوە باش لەدوامەوە بمێنەوە

سوزی : ئۆنی وەک پالەوانەکان دەر ئەکەوی وا

جییو :ئای خوایە لەو حالەش لە بەزمی خۆیان ناکەون

چاوم سوراند و سەیری پێش خۆمم کرد و بەڕێکەوتین














ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

ونبوون لە سندوقێک (Sehun) ✔️Where stories live. Discover now