" شاژن "

157 32 3
                                    

کچێک : خێرا ولامم بدەوە سێهون بۆچی؟

سەیری ژورەوەم کرد

چاوەکانم زەق بوونەوە بە بینینی سێهون کە بە ئاسمانەوە یە و کچێک بە قامچی لێی ئەدات

کچەکە : بۆچی هێشتت ئەو کچە ڕزگاری بێت؟ ئایا خۆشەویستتە؟ پێم بلێ من چ کێشەیەکم هەیە کە منت خۆش ناوێت سێهون؟ ئایا بە پێی پێویست باش نەبوومە بۆت؟

شۆک بووم واتە ئەو خۆشەویستی سێهون بووە؟

کچەکە : پێم بلێ بۆچی؟ ئایا ئەو کچە لەمن جوانترە؟! ئایا وەک من بەهێزە؟ لەکاتێکدا من شاژنی ئێرەم؟!

زیاتر شۆک بووم بەقسەکانی و بێدەنگ مابومەوە لە دەرەوە

کچەکە : پێم بلێ سێهون دەی ولامم بدەوە! بۆچی هەمووکات من رەت ئەکەیتەوە؟!

سێهون : وابزانم خۆت زۆر بەباشی ولامەکە ئەزانیت ئێلا

وااااا شاژن ناوی ئێلایە

ئێلا : بە شاژن بانگم بکە

بەردەام بوو لە لێدانی و بەردەوام پرسیاری لێ دەکرد

لاشەی سێهون سوور بووبوویەوە بەتەواوی و وەک ئەوەی لەنێو خوێن نوقوم بوبێت وابوو

ئێلا : سەیرکە سێهون.... بەم زوانە کچەکە ئەدۆزمەوە و لەبەرچاوت پارچە پارچەی ئەکەم بە زیندووی دلنیابە وائەکەم

قامچیەکەی فڕێدا وبەرەو دەرگاکە هات

خێرا لە لاکەی تری قەلاکە خۆم شاردەوە و بینیم کە شاژن ڕۆشت تاکو ون بوو نەهاتمە دەرەوە

بەخێرایی چومە ژورەوە سێهون لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو ڕامکردە لای

جییو : تۆ باشیت؟

بە بێهێزی چاوی بەرز کردەوە

سێهون : چی ئەکەیت لێرە دوبارە؟!

جییو : جارێ کاتی ئەوە نیە چۆن برینەکەت بپێچم؟ کوا سندوقی دەرمانەکان؟

سێهون : پێویست ناکات من باشم

ویستی هەلسێت بەلام خێرا دامنیشاند

جییو :کاتی کەللە ڕەقی نییە ئێستا خۆت دیوە لە چ حالێکای؟!

ئاهێکی هەلکێشا

سێهون : لە چەکمەجەی دووەم

سەیری دەوروبەرم کرد چەکمەجەیەکم بینی و خێرا چووم دەرگەی دوەمم کردەوە و سندوقە دەرمانەکەم دۆزیەوە هێنام و لەسەر مێزە بچوکەکەی بەردەمم دامنا لۆکەم دەرهێنا و بە دەرمانێکم کرد و لە برینەکەیم دا

ئەوەی سەیر بوو هیچ دەنگی نەئەهات کە بلێ ئازاری هەیە یان شتێک بەتەواوی بێدەنگ بوو

لەفافەکەم دەرهێنا و برینەکانیم پێچا کە لە شانەکانی و سکی و قۆلی بوو

شەرمم ئەکرد ئەو کاتە چونکە تیشێرتی لەبەر نەبوو وە ماسولکەکانی دەرپەریبوون

تەنها بەخۆمم ئەوت کە ئارامبە و هەلە مەکە دواتر شەرمەزار بیت

جییو : تەواو

سەیریم کرد هەر بێدەنگ بوو چاوی داخستبوو

سێهون : بۆچی گەڕایتەوە؟

جییو : پالبکەوە ئێستا

سێهون : جارێ ولامم بدەوە

جییو : براکەم هەموو شتێکی زانی و بوە دەمەقالێمان بۆیە دەری کردم

سێهون : ئایا ئێرە بە مالی خۆت ئەزانی؟! یان چی؟! یەکسەر هاتیتە ئێرە

جییو : ئەی لەدەرەوە بمێنمەوە تا دێوەکان بمبەن بێگومان دێمە ئێرە چونکە شوێنێکی ترم نییە من

سێهون : زۆر بێزارکەریت

جییو : ئاوا سوپاسم دەکەیت؟

سێهون : گوێت لە قسەکان بوو؟

جییو :بەلێ

سێهون : کەوایە بۆچی ئەبێت سوپاست بکەم بۆ شتێک کە لەبەر تۆ بەسەرم هاتووە؟

جییو : بمبورە بۆ ئەمە بەلام سەیرکە هەر خۆشم هاتم و برینەکەتم بۆ پێچایەوە گەر نەهاتبام کەوایە تاکو بەیانی ئاوا ئەمایتەوە

سێهون : گرنگ نیە

جییو : باشە بمبورە لەبەر من وات لێهات

چاوەڕێ بووم ولامم بداتەوە
بەلام نەبوو.... لەهۆش خۆی چووە یاخود خەوتووە؟!

هممم نازانم بەلام با منیش بخەوم

دەرگاکەم داخست و ئەو لەسەر قەنەفەکە مایەوە و منیش لە سەر کورسیەک لە هۆلەکە خەوتم









ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

ونبوون لە سندوقێک (Sehun) ✔️Where stories live. Discover now