" ئەو کێیە؟ "

199 36 4
                                    

دوای ئەوەی تێر بوین بە خواردنی نانی ئێوارە تا درەنگانی شەو ئێرە وەک هۆلی

تاقیکردنەوە وابوو ئەوەی قسەی لەسەر دەکرا تەنها پرسیارە قەتیس کراوەکانی مێشکمان بوو

بەلام بۆ ئێمە نیوەی بێ وەلام بەجێ ئەما یەکێک لەو پرسیارانەی کە لە مێشکم بوو

:ئەتوانم بزانم کێیە کە ڕێگای ڕزگاربوون ئەزانێت؟

ئۆنوو : نەخێر نابێت

تای : وا باشترە ژیان لێرە قبول کەیت چونکە ئەو هیچ شتێکت پێ نالێت!

بەلام پرسیارەکە لێرەیە..... ئەو کێیە ؟!
بەتەواوی لە مێشکم ئەسورێتەوە ئەمەوێ بزانم

کێیە کە ئێمەی گیر خواردوو کردووە لێرە
بەلام براکەم و ئۆنوو زۆر بە سادەیی ناوی

دێنن وەک ئەوەی دوژمنێک نەبێت.... ئایا ئەوەش هۆکارێکی لە پشتە؟! ئایییش مێشکە

بچووکەکەم بەرگەی ئەو هەموو پرسیارە بێ وەلام ناگرێت خەریکە ئەتەقێت.... بەلام کەس

نییە ولامی ئەوانە بداتەوە..... وا باشترە خۆم بەدوای ئەو بگەرێم بەلێ..... بەیانی

وائەکەم ناا وا باشترە ئێستا ئەوە بکەم کە براکەم و هاوڕێکەی خەوتوون و بێ ئاگان

هەلسام لەسەر جێگاکەم و سەیری لای ڕاستم کرد وای ئەو کچانە چۆن خەوتوون دەست و

قاچیان لەیەک گیری خواردووە ههههه
نابێت ئەوانیش بە ئاگا بهێنم بۆیە بە

بێدەنگی ئەرۆم بزانم ئەو کێیە زۆر بە پەرۆشم بە هێواشی خۆم خزاندە خوارەوە

لەسەر جێگاکەم و بۆ دەرەوە هەنگاوم نا زۆر بە ژیرانەییی بەبێ ئەوەی کەس هەست

بە جولەکانم بکات ئامانجی من چونە خوارەوە بوو لە پلیکانەکان بەلام دەنگێک وەستاندمی

ئۆنوو : بیر لە چی ئەکەیتەوە؟

تای :هەرچی بێت دلنیام ئەو ئەوەی بە دل نییە!

ئۆنوو : بەلام وا دیارە خوشکەکەت ئەیەوێ ڕێگەی دەرچون بزانێت؟!

تای : ئێمە چەندین سال هەولی ئەوەمان  بێ سوود بوو ئەو هیچ شتێک نالێت!

ئۆنوو :کەوایە چی؟ ئەوان ئەپارێزێت لەم دۆزەخە؟

تای :بێگومان ئەبێت ئەوە بکەم

ئۆنوو : چی دەربارەی پاسەوانی شاهانە؟
گەر ئەوان بزانن کەسی تر لێرەیە ئەوە خراپ ئەبێت!

ونبوون لە سندوقێک (Sehun) ✔️Where stories live. Discover now