" کتێب "

156 34 1
                                    

بەیانی خەبەرم بویەوە بەو تیشکەی کە لە پەنجەرەکەوە ڕێک بۆ نێو چاوم بوو

بێزارکەرە رقم لە تیشکی خۆرە

سەیرم کرد سێهون دیار نەبوو لەوەیە چوبێتە دەرەوە

هەلسام و سەیرێکی مالەکەم کرد تا چێشتخانەکەم دۆزیەوە

هممم ئێستا چی بکەم باشە؟! بێگومان نانی بەیانی ئامادە بکەم

بەلام ئایا ئەبێ لێرە شت هەبێت؟!

سەیرێکی دەوروبەرم کرد شتێکی بەرزم بینی کە لە شێوەی سەلاجە بوو چوم و کردمەوە

خواردنی تێدا بوو بەلام کێشە ئەوەیە من نازانم هیچ دروست بکەم

لەنێو سەلاجەکەش تەنها گۆشت هەیە و بڕێکی کەم لە سەوزە

ئایا ئەوانەی ئێرە هەموویان گۆشت خۆرن؟
چونکە براکەشم بەردەوام ئەو خواردنانەی دادەنا کە لە گۆشت دروست ئەکرێن

واتە ئێرە هیچ نانێک نییە لە گۆشت زیاتر

منێک کە گۆشت خۆر نیم بەلام ئەم چەند ڕۆژە هەموو ژەمێک گۆشتم خواردووە

لەبەر ئەوەی برسی بوومە

هەرچی بێت باشترە بچم دانیشمەوە لە شوێنی خۆم چونکە نازانم هیچ شتێک بکەم

چومە هۆلەکە و لەسەر کورسیەکە دانیشتم

بەلام دەنگی بەتالی سکم هات

ئوفف بچم دوو پارچە گۆشت سورکەمەوە باشترە

سێهونە گەمژە لێرە نیە وەک براکەم خواردن ئامادە بکات ناچار خۆم ئەبێت بیکەم

چوم و چەند پارچەیەک گۆشتم دەرکرد

تاوەیەکم دۆزیەوە و چوم تا ئاگرەکە داگیرسێنم

هەرکە دەستم بۆ دوگمەی ئاگرەکە برد لەناکاو
ئاگرێکی گەورە بویەوە خۆشم نازانم چۆن بەلام دەستم سوتا و قیژاندم

دەنگێک هات لەدواوە کە خێرا هات و دوگمەی ئاگرەکەی کوژاندەوە

سێهون : ئەوە چی ئەکەی ئەتەوێ مالەکەم بسوتێنی؟

جییو : برسیم بوو

دەستم زۆر ئازاری هەبوو چوم و بەلوعەی ئاوەکەم کردەوە دەستم دایە بەری

سێهون :نەتئەتوانی بانگم کەیت تا شتێک ئامادە کەم؟

جییو : تۆ لەمال نەبووی منیش برسی بووم

سێهون : من لەسەرەوە بووم تەنها ناوت هێنابام ئەهاتمە خوارەوە

جییو :باشە ئەوەندە بۆلە بۆل مەکە خۆم دەستم سوتاوە

سێهون چوە دەرەوە و گەڕایەوە

سێهون : بگرە

سەیری دەستیم کرد پارچە گیایەک و لەفافی هێناوە

ونبوون لە سندوقێک (Sehun) ✔️Where stories live. Discover now