" ئاهەنگگێڕان "

723 60 42
                                    

چیرۆکەکە باس لە رووداوێک ئەکات کە بەسەر کۆمەلە هاوڕێیەک دادێت دوای ئەوەی کیم جییوو لە ڕۆژی لەدایکبوونی هاوڕێکانی بانگ ئەکات بۆ ئاهەنگگێڕان و داوەت کردنیان هەموان بە دلخۆشیەوە ڕازیبوون بەو بانگهێشتە و خۆیان ئامادە کرد بۆ ئەم ئاهەنگەی جییووی هاوڕێیان

Pov جییوو

لەگەل دایکم لە تەلەفون قسەم ئەکرد

دایکم : کچم ببورە لەم رۆژی لەدایکبوونە لات نین بەلام کە هاتینەوە لە ئەمریکا بەلێن بێت دیاریەکی ناوازەت پێشکەش بکەم

:کێشە نییە دایە تۆ لەگەل باوکم دلخۆش بە لەوێ من ئەمشەو هاوڕێکانم بانگ کردووە بەیەکەوە ئەبین

دایکم : زۆر باشت کردووە کچم کاتێکی خۆش بەسەر بەرە وە بە هاوڕێکانت بلێ کە لەلات بن گەر حەزت نەکرد تەنها بیت

: بەلێ دایکە ئوجین و سووزی لەلام ئەبن ئەم هەفتەیە بۆیە خەمم نییە

دایکم : کەوایە کاتێکی خۆش بەسەربەرە کچم

:سوپاس دایکە تۆش هەروا

پەیوەندیەکەم داخست زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەم شەو هەموو هاوڕێکانم بانگ کردووە و دەبێت دەست بە ڕازاندنەوەی مالەکە بکەم بەلام بۆچی سوزی و ئوجین دواکەوتن؟ پەیوەندیم پێوە کردن

ئوجین : یااا جیوو ئێمە لەرێگاین کەمێک خۆت بگرە

جیوو  :دەی خێرابن دلم تەقی

پەیوەندییەکەی داخست گەمژە چومە ژورەکەم و جلێکی ئاسوودەم لەبەر کرد بۆ ئەوەی لەکاتی کار کردن ئاسودە بم زەنگی دەرگا لێیدا و رامکردە خوارەوە

: وشەی نهێنی چییە؟

سووزی : سەر پەتاتە

: ئافەرم

دەرگاکەم کردەوە و پێکەنین بەیەکتر کە وشەی نهێنی بەکاردێنین بۆ کردنەوەی دەرگا
کۆمەلێک شتیان پێبوو دایاننا لەسەر مێزێک لە هۆلەکە

سووزی  ئێستا لێرە ئاهەنگەکەیە وایە؟

جیوو : بەلێ ئەبێت ئێرە ڕێک بخەین

ئوجین :کەوایە با دەست پێبکەین

جیوو : بەلێ

سووزی : بیرت نەچووەکە ئێمە لای تۆ ئەبین وانییە؟

جیوو : بێگومان وەک رێکەوتین

ئوجین : وە تەواوی خەرجی ئەم هەفتەیەمان لەسەر تۆیە

جیوو : باشە باش چاوم دەرمەکە هەمووی لەسەر منە ئۆکەی

سووزی :دەی با دەست پێبکەین

جیوو :سەرەتا قەنەفەکان ئەبەینە ئەملا تر و مێزە گەورەکە لە ناوەڕاست دائەنێین و دواتر خواردنەکان لەسەری دائەنێین ئینجا دیوارەکان ئەرازێنینەوە بەو گلۆپە بچووکانە لەگەل ئەو شتە سەیرانە هەلئەواسین

ونبوون لە سندوقێک (Sehun) ✔️Where stories live. Discover now