" خۆشمدەوێی "

172 35 13
                                    

لەوکاتە هەموو مارەکان لەدەستم بونەوە و مردن وە ئاوڕم دایەوە سەری مارە گەورەکە تەنها ئینجێک لە منەوە دوورە و زۆر نزیک بو لەوەی بمخوات

هەناسەیەکی قول و ماندوم دایەوە

خەریک بوو تێبکەوم

سەرم گێژ ئەخوات زۆر بە خراپی  لەوەیە لەبەر ژەهری مارەکان بێت

لەناکاو دەنگێک مێشکمی گرتەوە

شەڕ بکە بۆ مانەوەت و رزگارکردنی هاوڕێکانت ...... ئەو دەنگەی لە هەمو لایەکەوە گوێم لێ ئەبوو تەواو منی ترساندبوو بەجۆرێک هێزی جولانی قاچەکانم نەبوو بێ هیوا کەوتبووم

ئێستا کاتی خۆ بەدەستەوەدان نییە جییو هەلسە و ئەوە تەواو بکە کە ماوە

بە بێهێزی سەیری چواردەورم کرد بۆ سندوقەکە ئەگەرام

هەنگاو نا زۆر هێواش بوو وە بۆ هەموو لایەک ئەچووم

وەک ئەوەی سەرخۆش بم وایە

دەستم ئەدا لە شتەکانی ئەرز

بەلام نەبوو سەیری کتێبەکانم ئەکرد

تێبینی شتێکم کردەژێر کتێبەکانەوە

هەلمگرتەوە سندوقێکی بچوک بوو

هەولمدا بیکەمەوە بەلام نە بویەوە کەوایە رنەگە ئەمە خۆی بێت

کلیلەکەم دەرهێنا لەگیرفانم

و خستمە شوێنی کلیلەکە

بویەوە

دلم خۆشە بەلام زۆر بەخوای سەرم ئەسورێت

بەجۆرێک بەردەم خۆمم لێ ون بووە

زۆر بە تەلخی دارەکەم لێ دیار بوو

رامکرد

هەرزوو کەوتم و بێ هێز بووم

سەیری دارەکەم کردەوە

زۆر دور نیە لام

بەلام من ناتوانم هەنگاوی تر بنێم

دووبارە دەنگەکە هاتەوە

ئەبێت من وابکەم

خۆم خشاند لە ئەرزەکە بە سندوقەکەی دەستمەوە

تا گەشتمە لای دارەکە

کەمێک خۆم بەرز کردەوە

هەرکە سندوقەکەم نزیک کردەوە لە دارەکە

راستەوخۆ ناوەڕاستی دارەکە کون بوو

سندوقەکەم کردەوە و بۆ ناوەڕاستی دارەکەم برد

وەک بلێی شتێک ڕاکێشێت بۆ خۆی و نەمێنێت وابوو

زۆر بە زووی ون بوو

دارەکە راستەوخۆ گەشایەوە

وابزانم کاتی هیوا خواستنە

وتم : ئەی جادووگەر ئەم سندوقە جادوییە و ئێلا و شانشینەکەی هەمووی لەناو بەرە و ئێمە بگەڕێنەوە بۆ جیهانی خۆمان

ونبوون لە سندوقێک (Sehun) ✔️Where stories live. Discover now