لینچۆ لە قوتابخانەیێک بوو کە ئەو قوتابخانە پێک هاتبوو لە کچ و کوڕ بەڵام ئاستی لینچۆ لە سەعی کردندا زۆر نزم بوو هەموو گاڵتەیان پێ دەکرد چونکە ئاستی ئەوانەی تر بەرزتر بوو.
بەڵام لینچۆ گوێی بە خەڵک نەدەدا و گوێڕایەڵی مامۆستاکەی خۆی بوو وردە وردە ئاستی بەرزتر بوو تا وای لێ هات لە قوتابخانەکەی خۆی لە ناو هەموویان ئاستی لە هەمووان بەرزتر بوو. بە بەردەوام نمرەی یەکەمی دەهێنا ئیتر پۆلەکە تەواو بێزار ببون بە دەستیەوە، و ڕۆژێکیان پلانیان بۆ لینچۆ دانا کە بیڕفێنن و تا ماوەیێک لە ژوورێکی بکەن بۆ ئەوەی پلەی یەکەمی بۆی نەچێت و ئامادە نەبێ لە قوتابخانە ئێوارەیێکی تاریک بوو لینچۆ بە تەنها دەهاتەوە زۆرینەی کوڕەکانی پۆل دەم و چاوی خۆیان بەستابوو و خۆیان لێی نزیک کردەوە و کەمێک پەلاماریان دا و دەستو قاچیان بەستی و لینچۆیان خستە ناو سەیارەیێک لەم کاتەدا کورێک هەبوو بە ناوی (دێنزا) لە پۆلەکەی ئەوان بوو ئاگادار بوو کە پیلان بۆ لینچۆ دانراوە وە دەیزانی لینچۆی بۆ کوێ ئەبەن لەو کاتەدا دێنزا لە دواوە بە مۆبایل تەسویری ئەو کەسانەی کرد کە پەلاماری لینچۆیاندا و تەسویری سەیارەکەشی کرد.
ڕۆژی دواتر دێنزا نەڕۆشت بۆ قوتابخانە چونکە دەیزانی ئەوانەی لینچۆیان ڕفاندووە ئەچن بۆ مەکتەب و لەو کاتەدا لینچۆ کەسی لا نابێت ئیتر بۆیە نەڕۆشت بۆ قوتابخانە دواتر ڕۆشت بۆ ئەو شوێنەی کە لینچۆی لێ بوو و هەر چۆنێک بێت توانی بچێتە ژوورەوە و لینچۆ ئازاد بکات لینچۆ زۆر سوپاسی دێنزای کرد ئەو شوێنەیان جێ هێشت و ووتیان ئەمڕۆکە ئێمە پێکەوە ناڕۆین بۆ مەکتەب بۆ ئەوەی هەست نەکەن کەوا دێنزا لینچۆی ئازاد کردووە.
ŞİMDİ OKUDUĞUN
دوو خۆشەویستەکەو
Kısa Hikayeلینچۆ لەبەر زیرەکیەکەی قوتابیەکانی پۆلی خۆی حەسودی پێ دەبەن و دەیڕفێنن قوتابیێکی تریش لینچۆ ڕزگار دەکات و لینچۆش دەبێتە هاوڕێی ئەو کەسە جۆری چیرۆک : هاوڕێیەتی,سۆزداری,خۆشەویستی کەسایەتیەکان : لینچۆ & دێنزا