𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~1~

271 42 61
                                    


♫︎ ᗪOᑎ'T ᖴOᖇᘜᗴT ᐯOTᗴ ᗩᑎᗪ ᑕOᗰᗰᗴᑎT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ ♫︎

ᗴᑎᒍOY IT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ シ︎






☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

NO ONE POV :

وەرزی زستان بوو هەموو شوێنێڪ سپی بوو لە بەفر بەفر شوێنی خۆی کردبووەوە لەسەر لقی دارەکان و دیمەنێکی تەواو جوانی بەخشیبوو بەشاری بوسان

ڪچە بچووکی چیرۆکەکەی ئێمەش بەجوانی خۆی داپۆشیبوو تاوەکو سەرمای نەبێت لە کۆتای گەشتە بەردەم قوتابخانەکە

ئەوە کۆتا ساڵی خوێندنیەتی لەو قوتابخانەیە ڕاستیەکەی گەر ڕاستگۆ بین ئەو ئەیەوێت تاوەکو زووە قوتابخانەکەی بەجێبێڵێت

ئەوە قوتابخانەی دوڵەمەندەکان بوو بەڵام ئەو لەبەر زیرەکی لێرەبوو پاشان خێزانەکەی ئەو کچە بچووکە پارەیەکی لەو جۆرەیان نەبوو کە مناڵەکەیان لە قوتابخانەیەکی ئاست بەرز و بێ وێنە بخوێنێت

هوایۆنگ کچێکی شیرین و ڕاستگۆ بوو ڕوخسارێکی جوانی هەبوو قژێکی ڕەنگ قاوەی کاڵ کە کاتێک خۆر بەری ئەکەوت ئەگۆڕا بۆ کاڵتر چاوێکی هەنگوینی و پێستێکی سپی لەگەڵ باڵایەکی مامناوەند کە زۆر کیوت بوو

ئەو هەمیشە دوور بوو لە کێشەکانی قوتابخانەکەی و خۆی گونجاندبوو لەگەڵ ئەوێ

کیم تایهۆنگ و گروپەکەی

ئەو جوانترین کوڕی قوتابخانەکە بوو و کوڕی بەڕێوبەری قوتابخانەکە بوو کەسێکی خۆبەزلزان و سارد بوو هەرشتێکی بویستایە ئەیکرد

لەناکاو تاهیۆنگ چاوی کەوتە سەر کچە بچووکەکە کە دەرگای پۆلەکەی کردەوە ئەو زۆر کیوت دیار بوو کاتێک لوت و گوپی سور هەڵگەڕابوون لە سەرما

هوایۆنگ ڕۆشتە سەر کورسیەکەی و دانیشت کتێبەکەی کردەوە و دەستی کرد بە خوێندنەوە پێش ئەوەی مامۆستاکە بێتە ژورەوە

لە ناوەڕاستی وانەکە بوو هوایۆنگ زیاد لە پێویست هەستی بە هەناسە تەنگی دەکرد و بە کورتی هەناسەی ئەدا ئەمە شتێکی زۆر گرنگ نەبوو بۆ هوایۆنگ چونکە هەمیشە دوبارە و دوبارە ئەمە ڕووی ئەدایەوە

له کۆتای هوایۆنگ داوای لە مامۆستاکە کرد کە ڕێگەی بدات بڕواتە دەرەوە و مامۆستاکەش ڕازی بوو ڕۆشتە باخچەی قوتابخانەکە

هەمیشە ئەمەی دوبارە ئەکردەوە لە مێشکی خۆی "هیچ شتێک نیە تەنها درەنگ خەوتووم لەبەر خوێندن یان زۆر خۆم ماندوو کردووە و پێویستم بە هەندێک پشووە " ئەمە ئەو شتە بوو کە هوایۆنگ هەمیشە ئەیوتەوە تەنانەت خۆشی ئەیزانی کە ئەمە هەڵخەڵەتاندنی خۆیەتی

هوایۆنگ خۆی کێشا بە کەسێکا بەڵام پێش ئەوەی بزانێت ئەو کەسە کێیە بەرچاوی ڕەش بوو لە هۆش
خۆی چوو



☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

مـــرۆڤـــەڪــان ئــەگــۆڕێـــن لـــەبـــەر دوو هـــۆڪار

یــەڪــەم : ڪــەسێـــڪـیے گـــرنــــگ هـــاتـــۆتـــە نــێــو ژیـــانـــیے

دووەم : ڪــەســێـڪیے گـــرنـــگ ژیــانـــیے جـــێـــهـــێشـــتـــووە

353 words

𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑅𝑆𝑇 𝐷𝐴𝑌 𝑂𝐹 𝑆𝑃𝐼𝑁𝐺 ||  ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now