𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~14~

65 14 102
                                    


♫︎ ᗪOᑎ'T ᖴOᖇᘜᗴT ᐯOTᗴ ᗩᑎᗪ ᑕOᗰᗰᗴᑎT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ ♫︎

ᗴᑎᒍOY IT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ シ︎

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

NO ONE POV :

" ئێمە بۆ کوێ ئەڕۆین ؟ "
هوایۆنگ پرسی

" بۆ سەردان کردنی کەسێکی "
ئەو وەڵامی دایەوە

هوایۆنگ بۆ ماوەیەکی کورت دەستی کرد بە کۆکین ئەمەش تایهۆنگی نیگەران کرد

" تۆ باشیت گوڵە بچووکەکەم ؟ "
تایهۆنگ بە نیگەرانیەوە پرسی

" ئەو شتێکی ئاساییە تای نیگەران مەبە "
هوایۆنگ وتی کاتێک زەردەخەنەیەکی میهرەبانانە لەسەر لێوی نەخشێنرابوو

تایهۆنگیش لە بەرامبەردا زەردەخەنەیەکی هێمنی پێ بەخشی وە ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و دەرگاکەی بۆ هوایۆنگ کردەوە کاتێک وەک شازادەیەک دەستی بۆ ڕاگرتبوو

" گۆڕستان ؟ "
هوایۆنگ بە سەرسامیەوە پرسی کاتێک تایهۆنگ زەردەخەنەی کرد و دەستی ڕاکێشا

تایهۆنگ بەردەوام بوو لە ڕاکێشانی هوایۆنگ لەدوای خۆیەوە تاوەکو لە بەردەم گۆڕێک وەستان کە چەندین گوڵی جوان لەسەر گۆڕەکە بوو

" سڵاو دایکە "
تایهۆنگ بە هێمنی وتی بەڵام هوایۆنگ بە شۆکەوە سەیری کرد

" ئەوە دایکتە ؟ "
هوایۆنگ پرسی بە سەرسامیەوە

" بەڵێ ئەوە دایکمە "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەیەکی میهرەبانانەوە وەڵامی دایەوە کاتێک هێشتا دەستی لە نێو دەستەکانی هوایۆنگ بوو

" ببورە ئەزانم لێم توڕەیت ماوەیەکی زۆرە سەردانی تۆم نەکردووە بەڵام سەرزەنشتی من مەکە ئەم خاتوونە دڵی دزیوم بۆیە نەمتوانی سەردانت بکەم "
تایهۆنگ بە دڵخۆشیەوە قسەی ئەکرد وەک ئەوەی قسە بۆ کەسێکی زیندوو بکات

" ئەمە هوایۆنگە دایکە تۆ ئەو ئەناسێت ئەمە ئەو کچە کیوتەی قوتابخانەیە کە من پێی سەرسام بووم"
تایهۆنگ بە زەردەخەنەیەکی فراوانەوە وتی

" هێی گوڵە بچووکەکەم ناتەوێ سڵاو لە دایکم بکەی ؟ "
تایهۆنگ بە نەرمی پرسی

" بەڵێ سڵاو خاتوو کیم من هوایۆنگم خۆشەویستی کوڕەکەت "
هوایۆنگ بە شڵەژاوی وتی

" گوڵە بچووکەکەی من دایکم پێی خۆش نیە بە خاتوو کیم بانگی بکەیت پێی بڵێ دایکە "
تایهۆنگ بە میهرەبانیەوە وتی

" بەڕاست ؟ باشە من چیتر بە دایکە بانگی ئەکەم "
هوایۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی

" تایهۆنگ من داوای لێبوردن ئەکەم "
هوایۆنگ بە نزمی وتی کاتێک سەریدانەواندبوو

" بۆچی داوای لێبووردن ئەکەی شیرینەکەم ؟ "
تایهۆنگ بە هێمنی پرسی کاتێک سەیری چاوەکانی هوایۆنگی ئەکرد

" من نەمئەزانی ئەمە ڕوویداوە وە هەروەها دڵنیا نیم تەنها تۆ زۆر بە سەختی تێپەڕ بوویت بەڵام من ئاگاداری ئەمانە نەبوومــ"
هوایۆنگ بە شڵەژاوی خێرای وتی

" هێواش ئارامبەوە "
تایهۆنگ بە هێمنی وتی کاتێک دەستی لەسەر کەمەری هوایۆنگ دانا

" پێویست ناکات داوای لێبووردن بکەیت گوڵە بچووکەکەم تەنها هەبوونی تۆ هەموو شتێکە بۆ من"
تایهۆنگ بە میهرەبانیەوە وتی وە ماچێکی لە نێوچاوانی خۆشەویستەکەی جێ هێشت

" تۆش هەروەها تایهۆنگ "
هوایۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی

" بە هەرحاڵ دایکە ناتوانین زۆر لێرە بمێنینەوە سەردانت ئەکەینەوە خوات لەگەڵ دایکە خۆشم ئەوێیت بۆ هەمیشە "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی و دوبارە هوایۆنگی بە دوای خۆی ڕاکێشا

یارمەتی ئەویدا سەرکەوێت وە دەرگاکەی داخست کاتێک ئەویش سەرکەوت

" دایکت ئەیەوێت بتبینێت ئەو لە ماڵەوە چاوەڕێتە"
تایهۆنگ بە هێمنی وتی کاتێک دەستی کرد بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە

زەردەخەنەیەکی گاڵتە جاڕانە لەسەر لێوی هوایۆنگ دروست بوو کاتێک بەردەوام بوو لە سەیر کردنی دەرەوە

" ئەگەر ناتەوێت بیبینی من زۆرت لێناکەم تەنها لەبیری بکە "
تایهۆنگ بە ئارامی وتی کاتێک سەیری هوایۆنگی کرد بۆ چرکەیەک

" نەخێر تەنها پێم سەیر بوو بۆچی ئەیەوێت بمبینێت "
هوایۆنگ زەردەخەنەی کرد بە هێمنی

" مەبەستت چیە ؟ "
تایهۆنگ برۆکانی گرژ کرد

" ئەوە هەندێک ئاڵۆزە بەڵام دایکم و باوکم جیابونەتەوە "
هوایۆنگ بە هێمنی وتی



☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

هـــەزاران یــاری بـــونـــیـــان هـــەیــە لــەســـەر زەوی بـــەڵـــام مرۆڤـــەڪـــان هـــێــشـــتـــا یـــاری بـــە هـــەســـتـــەڪـــان ئـــەڪـــەن

504 words

𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑅𝑆𝑇 𝐷𝐴𝑌 𝑂𝐹 𝑆𝑃𝐼𝑁𝐺 ||  ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now