𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~23~

71 14 6
                                    


♫︎ ᗪOᑎ'T ᖴOᖇᘜᗴT ᐯOTᗴ ᗩᑎᗪ ᑕOᗰᗰᗴᑎT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ ♫︎

ᗴᑎᒍOY IT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ シ︎

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

TAEHONG POV :

" تایهۆنگ و هوا ئێوە بڕۆن "
یۆنگی بەهێمنی وتی

" مەبەستت چیە من ئەمەوێت لەگەڵ هوایۆنگ بم "
جۆنگ کوک بە گرژیەوە وتی

هەموو کوڕەکان بە تیژیەوە سەیری ئەویان کرد کاتێک من بە بێزاری چاوم سوڕاند

" دەی هوا بڕۆن "
یۆنگی بە نەرمی وتی

هوایۆنگ سەری بە بەڵێ جوڵاند وە ئێمە بەرەو لای شوێنە هەمیشەیەکەمان ڕۆشتین

من پارچە ناسکەکەم لەسەر زەویەکە دانا بۆ ئەوەی هوایۆنگ لە سەری دابنیشێت

" کاتێک تۆ باش بوویتەوە من پلانی زۆر گەورەم داناوە ئەتەوێ گوێت لێ بێت ؟ "
من بە پەرۆشیەوە وتم

" پلان ؟ بێگومان "
ئەو بە دڵخۆشیەوە سەیری کردم

" ئێمە لە شوێنێکی بچووک و ئارام ئاهەنگی هاوسەرگیریمان ئەگێڕین ڕاستیەکەی نامەوێ ئاهەنگەکە زۆر قەرەباڵغ بێت بەڵام ئەگەر تۆ ئەوەت بووێت ئەوە گەورەترین ئاهەنگی جیهانت بۆ ئەگێڕم"
من بە خەندەوە وتم کاتێک ئەو سەری لە قاند بەمانای باشە

" پێم وابێت ئاهەنگێکی خنجیلانە و ئارام چێژ بەخشترە "
ئەو بە ڕازی بوونەوە سەری لەقاند

تیشکی خۆرەکە لە ڕوخساری ئەوی ئەدا چاوەکانی ئەدرەوشانەوە وەک ئەستێرەکان کاتێک تیشکەکەی بەر ئەکەوت

هێشتا هیوات لە چاوەکانی ئەبینی

دەنگی بایەکی هێواش ئەهات کاتێ لقی دارەکانی ئەجوڵاند وە ئاوازێکی بێ وێنەی بە ئێمە ئەبەخشی

" لە شوێنێکی ئارام خانوویەکی بچووک ئەکڕین وە لە نزیک ڕوبارێک من پێم باشترە لە نێو سروشت بێت "
من بە زەردەخەنەوە وتم کاتێک سەیری چاوەکانیم ئەکرد

" وە ئێمە دوو منداڵی جوانمان ئەبێت "
هوایۆنگ بە شەرمەوە  تەواوی کرد

" چی ؟ نەخێر من ئەمەوێ پێنج منداڵم هەبێت "
من بە ناڕەزاییەوە ڕوخسارم گرژ کرد

" یااا تایهۆنگ تۆ ئەتەوێ باخچەی منداڵان دابنێیت پێنج منداڵ زۆر زۆرە "
هوایۆنگ بە گرژیەوە وتی

" بەڵام من ڕاهاتووم بە حەوت کەس هەمیشە لەگەڵم بن "
من بە بێ تاوانیەوە وتم

𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑅𝑆𝑇 𝐷𝐴𝑌 𝑂𝐹 𝑆𝑃𝐼𝑁𝐺 ||  ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now