𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~5~

76 21 100
                                    

♫︎ ᗪOᑎ'T ᖴOᖇᘜᗴT ᐯOTᗴ ᗩᑎᗪ ᑕOᗰᗰᗴᑎT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ ♫︎

ᗴᑎᒍOY IT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ シ︎

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

NO ONE POV :

دەنگی هاوار و قژە هەموو ماڵەکەی گرتبووەوە هوایۆنگیش بێ گرنگ دان لە ژورەکەی دانیشتبوو و سەیری دەرەوەی ئەکرد

کەشێکی جوان بوو دوبارە بەفر بە ئارامی ڕێچکەی ئەگرتە بەر بۆ سەر زەوی

دەنگێک لە موبایلەکەی هوایۆنگ هات و ئەوی بردە جیهانی خەیاڵ کە ئەبێت کێ بێت ؟

ئەو هیچ هاوڕێیەکی نیە ؟ هیچ خەمخۆرکی نیە کە لێی بپرسێ کە ئایا زیندووە یان مردووە

لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوە کاتێک بۆ دووەم جار مۆبایلەکەی دەنگی لێوە هات

مۆبایلەکەی کردەوە و بێ ئەوەی هەست پێ بکات زەردەخەنەیەکی فراوان هاتە سەر لێوی کاتێک ناوی تایهۆنگی بینی  پاشان نامەکانی کردەوە

تایهۆنگ :

سڵاو هوایۆنگ
تۆ لە ماڵەوەی ؟

هوایۆنگ :

سڵاو تایهۆنگ
بەڵێ لە ماڵەوەم بۆچی ؟

تایهۆنگ :

تەنها ویستم پێکەوە بڕۆینە
دەرەوە کەشێکی زۆر خۆشی
هەیە دەرەوە
خۆت ئامادە بکە من لەوێ ئەبم

هوایۆنگ :

زۆر باشە

تایهۆنگ :

خوات لەگەڵ
( بینرا )

هوایۆنگ ئەیزانی ناتوانێ لە کەلەڕەقی تای ببەزێنێت و دڵنیا بوو کە تای هەمیشە ئەوە ئەکات خۆی ئەیەوێت

بۆیە ناچار بوو و خۆی ئامادە کرد بۆ ئەوەی بڕۆنە دەرەوە بە جوانی خۆی داپۆشی تاوەکو سەرمای نەبێت

ڕۆشتە دەرەوەی ژورەکەی پاش ئەوەی مۆبایلەکەی هەڵگرت و سەیری ئەوێی کرد کە هەمووی بە تەواوەتی تێک چووە

شوشەی شکاو لەسەر زەویەکە کەوتووە و مێز و کورسیەکان هەر دانەیەک لە شوێنێک بوو گۆزە دڵخوازەکەی هوایۆنگ شکاوە

بە ئارامی خۆی چەماندەوە بۆ ئاستی گۆزە شکاوەکە و سەیری کرد ئەو ئەیزانی ئەم گۆزە زۆر ناخایەنێت لێرە

بە هەرحاڵ نایەوێت تایهۆنگ ئەم دیمەنە ببینێت چونکە هیچ درۆیەک نادۆزێتەوە ئەمجارە

پێڵاوەکانی لەپێ کرد و بۆ چەند چرکەیەک لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی کرد کە چەند کیوت و بچکۆلانە دەرئەکەوێ  پاشان ڕۆشتە دەرەوە

کەشێکی فێنک بەر پێستی کەوت کە وای کرد زەردەخەنە بکات هەوایەکی پاک بێدەنگیەکی زۆر لەسەر شەقامەکان هەبوو

چەند هەنگاوێک ڕۆشت بەڵام دەنگێکی ئاشنا بیست کە بانگی کرد

" هوایۆنگ "
تایهۆنگ هاواری کرد

تایهۆنگ وەک مناڵێکی بچووک بە دڵخۆشیەوە بەرەو لای هوایۆنگ ڕای کرد و باوەشی لێدا بەڵام لەبەر پاڵتاوە گەورەکانیان هەندێک ئەستەم بوو باوەش لەیەکتری یەک بدەن

" پێم بڵێ چۆنیت گوڵی بچووک ؟ "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی

" من زۆر باشم چی دەربارەی تۆ ؟ "
هوایۆنگ پرسی کاتێک زەردەخەنەی ئەکرد

" من هەمیشە باشم ئەگەر لەگەڵ تۆ بم  "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی

" ئامادەی بڕۆین ؟ "
تایهۆنگ پرسی

هوایۆنگ زەردەخەنەی کرد و سەری بە بەڵێ جوڵاند تایهۆنگ دەستی گرت و دەستیان کرد بە ڕۆشتن

بەفرەکە ئەکەوتە سەر پێستە پاک و بێگەردەکەی ئەو دوانە بەڵام کێ گرنگی ئەیات ؟ گرنگترین شت ئەوەیە ئەوان ئێستا پێکەوەن

ئەمە ئەو ساتەیە کە هەریەک لە تایهۆنگ و هوایۆنگ هەمووشتێک لەبیر ئەکەن و ئەڕۆنە جیهانێکی تر

چی ئەبوو گەر بۆ هەمیشە پێکەوە بن ؟

چی ئەبوو ئەگەر هیچ هێزێک نەیتوانیایە ئەوان لە یەکتری جیابکاتەوە ؟

ئاخر ئەو دوانە خەون و خەیاڵێکی زۆریان دانابوو

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎

نــــامــــەوێ بــــــمـــــرم هــــێــــشـــــتــــا زۆرشــــــت مــــاوە بــــیــــانــڵــــێـــم و بــــیانــــڪـــەم

460 words

𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑅𝑆𝑇 𝐷𝐴𝑌 𝑂𝐹 𝑆𝑃𝐼𝑁𝐺 ||  ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now