𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~13~

50 15 108
                                    

♫︎ ᗪOᑎ'T ᖴOᖇᘜᗴT ᐯOTᗴ ᗩᑎᗪ ᑕOᗰᗰᗴᑎT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ ♫︎

ᗴᑎᒍOY IT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ シ︎

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

NO ONE POV :

هەستی بە مردن ئەکرد فرمێسکەکان خیانەتیان لێ ئەکرد بۆ هاتنە خوارەوە بەڵام هێشتا زەردەخەنە لەسەر لێوی بوو وە دەستی گرتبوو

" ئەم ماوەیە چۆنیت خاتوو هوایۆنگ ؟ "
دکتۆرەکە بە هێمنی پرسی

" من باشم "
هوایۆنگ بە هێمنی وتی کاتێک زەردەخەنەیەکی شەرمنی کرد

" لە ماوەی ئەم ماوەیە هیچ گۆڕانکاریەک ڕووی داوە ؟ "
دکتۆرەکە دوبارە پرسی

هوایۆنگ سەیری چاوەکانی تایهۆنگی کرد کاتێک ئەو زەردەخەنەیەکی میهرەبانانەی بۆ کرد

" زیاتر لە جاران ئەکۆکم لەگەڵ کۆکەکەم خوێن هەیە هەناسەکانم زیاتر کورت بونەتەوە هەست بە سیخە ئەکەم وەک ئەوەی هەڵامەتم هەبێت وە "
هوایۆنگ وەستا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی

" وە ؟ "
دکتۆرەکە سەیری کرد

" هەندێک جار هەست بە خنکان ئەکەم "
هوایۆنگ بە نزمی وتی بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی دکتۆرەکە گوێی لێ بێت

" خەم مەخۆ خاتوو هوایۆنگ تۆ باش ئەبیت "
دکتۆرەکە بە میهرەبانیەوە زەردەخەنەی بۆ کرد

" بەڕێز کیم ئەتوانین قسە بکەین لە دەرەوە دواتر من هەندێک دەرمان بۆ خاتوو هوایۆنگ ئەنوسم بۆی بهێنیت "
دکتۆرەکە وتی و لەوێ ڕۆشت

تایهۆنگ هەستی بە لە دەست دانی دەنگی ئەکرد بە هێمنی هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی بۆ ئەوەی هوایۆنگ ئاگاداری ئەوە نەبێت ترساوە

" گوێت لێبوو گوڵە بچووکەکەم تۆ باش ئەبیت "
تایهۆنگ بە میهرەبانیەوە وتی کاتێک چەمایەوە بۆ ئاستی ئەو

" ئێمە بۆ هەمیشە پێکەوە ئەبین "
تایهۆنگ وتی کاتێک چاوەکانی ئەدرەوشانەوە ئەمەش مانای ئەوە بوو فرمێسکیان تێدا کۆبۆتەوە

هوایۆنگ زەردەخەنەی کرد کاتێک توند تر دەستی تایهۆنگی گوشی

ئەمە ئەو ساتە بوو کە هەر چرکەیەکی مردن بوو بۆ ئەو دوانە ئەوان لەگەڵ زانینی هەموو ڕاستیەکان هێشتا نایانەوێت دان بەوەدا بنێن ئەوە کۆتاییە

هەرگیز ئەو وشەیەت بیستووە ڕاستیەکان بە ئازارن بەڵێ ئەمە ڕێک ئەوەیە

ڕاستیەکان بە ئازارن هێندە بە ئازارن کە تەنانەت ناتوانی دەریبڕیت وات لێ ئەکەن لەناخەوە ورد بیت بۆ هەزاران پارچە








" ئەو باشە ؟ "
تایهۆنگ پرسی کاتێک دانیشت

" بەداخەوە بەڕێز کیم ئەو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر ئەبێت "
دکتۆرەکە بە هێمنی وتی کاتێک سەیری چاوە درەوشاوەکانی تایهۆنگی ئەکرد

" تۆ بەڵێن ئەیەیت کە ئەو ڕزگار ئەکەی وایە ؟ "
تایهۆنگ بە دەنگێکی لەرزیوەوە وتی

دکتۆرەکە بۆ ساتێک نەیتوانی هیچ شتێک بڵێت پێویستە چی بڵێت ؟ پێی بڵێت کە خۆشەویستەکەی ئەمرێت ؟ پێی بڵێت کە چەندە درەنگە و چیتر هیچ هیوایەک نیە ؟ بەڵام ئەو تەنانەت ناتوانێ درۆ بکات پێویستە بە ڕاستگۆیانە وەڵام بداتەوە وە ئەوەش ئەو شتەیە لە ناخەوە وردی ئەکات

" بەڕێز کیم چیتر زۆر درەنگە "
بە نزمی وتی وە هەستێکی خراپی هەبوو

فرمێسکەکانی ئەو بە هێمنی ڕێچکەی خۆیان گرت و هاتنە خوارەوە تەنانەت بیرکردنەوە لەوەی کە خەریکە خۆشەویستی ژیانی لە دەست ئەدات دڵی ئەکاتە هەزاران پارچەی ونبوو

بۆچی ئەمە ڕوویدا ؟

ئەو دوانە ئەبوو ئێستا لە قوتابخانە بن و بخوێنن ئەبوو دوای خەونەکانیان بکەون و دڵخۆش بن بەڵام سێرکە چارەنوس ئەوانی بە کوێ گەیاندووە

" بەڵام بەڕێز کیم دڵنیابە ئێمە تەواوی هەوڵی خۆمان ئەیەن "
دکتۆرەکە بەخێرای وتی بە هیوای ئەوەوە هیچ نەبێت تۆزێک بارگرانی لەسەر شانی ئەو گەنجە ڕوخاوە لابەرێت

" ئەمەوێ ئەو ببمە دەرەوە ئەوە ئاساییە ؟ "
تایهۆنگ بە هێمنی پرسی کاتێک بەخێرای فرمێسکەکانی سڕی

دکتۆرەکە بەخەمباری سەری بە بەڵێ جوڵاند تەنانەت نەشی ئەتوانی زەردەخەنەی بۆ بکات

ڕۆژانێک بوو هەموو قوتابخانەکە ئاواتیان بە بوون بە تایهۆنگ ئەخواست ئاواتیان ئەوە بوو وەک ئەو دەوڵەمەند بن هەمووان وابیریان ئەکردەوە پارە ئەو شتەیە دڵخۆشی ئەهێنێت

بەڵام ئەمجارەش هیچ شتێک نەیتوانی ڕیگە لە چارەنوس بگرێت وە ئێستا تایهۆنگ ئامادەیە هەموو شتێک ببەخشێت لە پێناوی ئەوەی تەنها هوایۆنگ بژی


︎☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

ئـــەتـــوانـــم وێــنــــەکـــانـــت نــــامـــەڪـــانـــت ژمــــارەڪـــەت بـــســـڕمـــەوە بــــەڵـــام چـــۆن دەنـــــگــــت ڕوخـــســـارت یــــادگـــاریـــەڪـــانـــت بـــســـڕمـــەوە


550 word

𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑅𝑆𝑇 𝐷𝐴𝑌 𝑂𝐹 𝑆𝑃𝐼𝑁𝐺 ||  ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now