𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~24~

48 13 6
                                    

♫︎ ᗪOᑎ'T ᖴOᖇᘜᗴT ᐯOTᗴ ᗩᑎᗪ ᑕOᗰᗰᗴᑎT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ ♫︎

ᗴᑎᒍOY IT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ シ︎

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

TAEHONG POV :

بارانێکی بەخوڕ ئەباری وەک ئەوەی ئاسمانیش بگری بۆ ئێمە

دەنگی بارانەکە تاکە شت بوو ئەبیسترا کە جەستەمی بە باشی تەڕ کردبوو بەڵام من تەنانەت هەستم بە هیچ نەئەکرد

هەر چرکەیەک بۆ من مردنێک بوو

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی بەهار بوو بەڵام خەونەکانی من وەک گەڵای پایز وەرین

ئەمزانی ڕۆژێک لە کۆتایدا ئەمە ڕوو ئەداتە ئەو بەجێم ئەهێڵێ بەڵام هەرگیز نەمئەزانی هێندە بەئازار ئەبێت

تەنانەت ناتوانم بگریم ئازارەکەی ناخم خەریکە قوتم ئەدات

بۆچی ؟ تکایە ئەوم بۆ بگەڕێننەوە هێشتا زۆر شت مابوو پێی بڵێم

من بەڵێنم پێدابوو یەکەم ڕۆژی بەهار خۆشترین ڕۆژی ئەبێت نەک ئەو ڕۆژەی پێویستە ئەم جیهانە جێبهێڵێت

لەوانەشە ئەمڕۆ بۆ ئەو خۆشترین ڕۆژی ژیانی بێت چونکە لە کۆتایدا بووە فریشتە و ڕۆشت بۆ ئاسمان وە لە کۆتایدا ڕزگاری بوو لەو ئازارچەشتن

بەڵام چی دەربارەی من ؟ بۆچی هەرگیز من گرنگ نەبووم ؟ هەستەکانی من هیچ کات گرنگ نەبوو بۆی ؟ ئەو نەیئەزانی چەند ئازار ئەچێژم کاتێک ئەڕوات ؟

تەنها چەند سەعاتێک ئەبێت کە ئەو منی جێهێشتووە بەڵام واهەست ئەکەم هەزاران ساڵە

تکایە با هەموو ئەمانە تەنها خەونێکی ناخۆش بێت وە هەستم ئەو لە تەنیشتم بێت بە زەردەخەنە جوانەکەیە وەک هەمیشە سەیرم بکات بە چاوە درەوشاوەکانی

" تایهۆنگ ئێرە ساردە پێویستە بڕۆین خەریکە تاریک ئەبێت "
یۆنگی بەهێمنی وتی وە قۆڵی گرتم بەڵام من بە توندی لە دەستیم دەرهێنا

ڕۆشتم لە تەنیشتی گۆڕەکەی ئەو پاڵکەوتم بێ گرنگی دان بە گۆماوە قوڕاویەکانی ئەوێ وە سەیری ئاسمانم ئەکرد چاوەکانم داخست

دڵۆپەی باران ئەکەوتە خوارەوە و ئەکەوتە سەر ڕوخسارە ساردەکەم دەنگی بارانەکە کاتێک ئەکەوتە سەر زەوی وەک ئاوازێک بوو

فرمێسکەکانم بەهێمنی کەوتنە خوارەوە و لەگەڵ بارانەکە تێکەڵ بوون پاشان سەیری گۆڕەکەی هوایۆنگم کرد

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 28 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑅𝑆𝑇 𝐷𝐴𝑌 𝑂𝐹 𝑆𝑃𝐼𝑁𝐺 ||  ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now