𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~4~

77 23 0
                                    

♫︎ ᗪOᑎ'T ᖴOᖇᘜᗴT ᐯOTᗴ ᗩᑎᗪ ᑕOᗰᗰᗴᑎT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ ♫︎

ᗴᑎᒍOY IT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ シ︎



☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

NO ONE POV :

" هوایۆنگ بۆچی ناتوانیت بڕۆیت بە شێوەیەکی ڕێک ؟ چی بەسەر قاچەکانت هاتووە ؟ "
تایهۆنگ بە خەمخۆیەوە پرسی

" مـــن تەنها لەسەر پەیژەکان کەوتمە خوارەوە خەمت نەبێت من باشم "
هوایۆنگ بە زەردەخەنەیەکی شیرین وەڵامی دایەوە و دوبارە دەستی کردەوە بە خواردنی شەربەتەکەی

" تۆ دڵنیات ؟ "
تایهۆنگ پرسی

هوایۆنگ بە زەردەخەنەوە سەری بە بەڵێ جوڵاند بەڵام جۆنگ کوک سەرنجی هەمووانی بۆ خۆی ڕاکێشا کە هاواری کرد

" ئەی هاوار "
جۆنگ کوک هاواری کرد

" جیمین تۆ یارمەتیم نایەیت "
جۆنگ کوک وتی و جلەکانی دەست فڕێ یا و لە ناوەڕاستی جلەکان دانیشت

" چی ڕووی داوە کوک ؟ "
هوایۆنگ پرسی

" من ئەڕۆمە ژوان بەڵام هیچ جلێکی گونجاوم دەست ناکەوێ "
جۆنگ کوک بە خەمباریەوە وتی

" هەموو جلەکان گونجاون بەڵام تۆ هیچیانت بە دڵ نیە "
جیمین بە ناڕەزاییەوە وتی

" ڕێگەم بدە یارمەتیت بدەم "
هوایۆنگ بە نەرمی وتی و زەردەخەنەی کرد

شەربەتەکەی لەسەر مێزەکە دانا و بەرەو جۆنگ کوک ڕۆشت ئەو جلانەی هەڵگرتەوە کە ئەوان  بڵاویان کردبووەوە بە نێو هەموو ماڵەکە

" پێم بڵێ کەسایەتی کچەکە چۆنە ؟ "
هوایۆنگ پرسی کاتێک بە دوای جلێکی گونجاو ئەگەڕا

" ئەو زۆر کیوت و شیرینە وەک تۆ "
جۆنگ کوک وەڵامی دایەوە

تایهۆنگ بە مۆنی سەیری جۆنگ کوکی کرد و هوایۆنگ پێکەنینێکی کەمی کرد

" فەرموو "
هوایۆنگ وتی

کراسێکی شینی ئاسمانی کە قۆپچەی هەبوو لەگەڵ کابۆیەکی شین کە ئەژنۆکانی دڕابوون و کۆتێکی سپی گەورەی پێدا

" بەڵام ئەوە زۆر سادەیە "
جۆنگ کوک وتی

" بێگومان شتی سادە هەمیشە جوانترە لە کاتی ژوان بەستن "
هوایۆنگ وتی

" چی دەبارەی قژم ؟ "
جۆنگ کوک پرسی

" هەر  بەو جۆرە بێت "
هوایۆنگ وەڵامی دایەوە

" ئەمجارەش هوایۆنگ ڕزگاری کردی "
یۆنگی وتی

هەمووان پێکەنین بە قسەکەی یۆنگی جۆنگ کوکیش بە بۆڵە بۆڵەوە ڕۆشت جلەکانی لەبەر بکات

تایهۆنگ و هوایۆنگ بوونەتە هاوڕێ پاشان تای کوڕەکانی بە هوایۆنگ ناساند کە ئێستا پەشیمانە چونکە هوایۆنگ زۆر گرنگی بە ئەوان ئەدا بەجۆرێک لە جۆرەکان تایهۆنگ بیرئەکاتەوە ئەوی پشتگوێ خستووە هەرچەندە بەو جۆرە نیە

هوایۆنگ سەرسام بوو ئەو وابیری ئەکردەوە ئەوان خۆبەزلزان و خراپن بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوان زۆر شیرین و ڕوو خۆشن تەنانەت بە زوترین کات نێوانی هوایۆنگ  و کوڕەکان گەشەی کرد کە هوایۆنگ ئێستا وەک خوشکە بچووکەکەی ئەوان وایە

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.


زوو بــــڕیـــــار مــــەیــــەن دەربـــــارەیے ڪـــەســــەڪـــان

364 words

𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑅𝑆𝑇 𝐷𝐴𝑌 𝑂𝐹 𝑆𝑃𝐼𝑁𝐺 ||  ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now