𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~9~

61 19 109
                                    

♫︎ ᗪOᑎ'T ᖴOᖇᘜᗴT ᐯOTᗴ ᗩᑎᗪ ᑕOᗰᗰᗴᑎT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ ♫︎

ᗴᑎᒍOY IT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ シ︎

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

NO ONE POV :

" شۆک نەبوویت بە بیستنی ؟ "
یۆنگی پرسی کاتێک سەیری قاچەکانی ئەکرد

" نەخێر چونکە ئەمزانی "
هوایۆنگ وەڵامی دایەوە

" بۆچی کاتێک ئەتزانی چارەسەرت وەرنەگرت ؟ "
یۆنگی پرسی

" تۆ هەرگیز تێناگەیت "
هوایۆنگ بە ئارامی وتی

" تەنها پێم بڵێ "
یۆنگی وتی

" باوکم هەمیشە بە قورسی کاری ئەکرد بۆ ئەوەی بتوانم لە داهاتوو ببمە شتێک بۆ خۆم وەک باوکم نەبم لەم خێزانە هەژارە ڕزگارم بێت "
هوایۆنگ بە هێواشی وتی و بەردەوامی بە قسەکەیدا

" ئەو بە شەو و بە ڕۆژ کاری ئەکرد بۆ ئەوەی کچەکەی لە قوتابخانەیەکی باش بخوێنێت تەنانەت بە ئەستەم ئەیتوانی خواردنی ڕۆژانەمان دابین بکات "
هوایۆنگ وتی

" ئەگەر بیزانیایە کچەکەی نەخۆشە پێم بڵێ چۆن چارەسەری ئەکرد ؟ چۆن پارەی دەرمانەکانی ئەدا ؟"
هوایۆنگ پرسی و سەیری یۆنگی کرد بە چاوە درەوشاوەکانی

" هوایۆنگ "
یۆنگی بە چرپەوە ناوی هێنا پاشان قژی تێکدا

" دەی یۆنگی بوەستە لە خەمبار بوون ئەمەوێ ئەو ماوە کەمەی ماومە لە ژیانم بەدڵخۆشی بژیم "
هوایۆنگ زەردەخەنەی کرد کاتێک فرمێسک لە چاوەکانی کەوت لەوێ ڕۆشت

" بە ئازارە "
یۆنگی وتی و دوای هوایۆنگ کەوت






" پێم بڵێ گوڵی بچووک بۆچی قژت بەو جۆرەیە ؟ "
جیمین پرسی کاتێک سەیری هوایۆنگی کرد

" چی من ناشرین دەرئەکەوم "
هوایۆنگ بە تۆقینەو وتی

" نەخێر تەنها زۆر تەنکترە لە جاران "
جیمین وتی

" دڵنیا نیم "
هوایۆنگ شانی بە نازانم جوڵاند

YOONGI POV :

کاتێک سەیری چاوەکانی ئەکەم پڕە لە خەمباریەکی زۆر بەڵام هیچ کات ناوەستێت لە زەردەخەنەکردن ئەو زۆر باشە لە شاردنەوەی ئازارەکانی

چی ئەگەر تایهۆنگ بەمە بزانێت ؟ لەکۆتایدا ناتوانێت بیشارێتەوە هێواش هێواش جەستەی نیشانەی زیاتری نەخۆشیەکەی تیا دەرەکەوێ

ئەو چەندین خەونی جوانی هەبوو لەگەڵ هوایۆنگ ئەو پلانێکی گەورەی بۆ داهاتوو داڕشتبوو

ڕقم لە گەردوونە بەو ئاسانیە ئەتوانێ ئەو تۆزە هیوایەی هەمانە بۆ ژیان لە ناوی ببات

تایهۆنگ تەنها لە دورەوە سەیری هوایۆنگی ئەکرد کە خەریکی یاری کردن بوو لەگەڵ جیمین و جۆنگ کوک

ئەتوانی ئەو خۆشەویستیە بێ کۆتایە ببینینی لە چاوەکانی ئەو زەردەخەنەی کە هەرکات هوایۆنگ پێئەکەنی زیاتر ئەبێت

گەردوون دڵڕەقە

" یۆنگی تۆ باشیت ؟ "
نامجوون پرسی

ئەو وای کرد لە خەیاڵەکانم بێمە دەرەوە و سەیری ئەوم کرد کە بە خەمباری لێم ئەڕوانێ

" بۆچی ئەپرسیت ؟ "
پرسیم

" دڵنیا نیم باش دەرناکەویت "
نامجوون بە هێمنی وتی و لە تەنیشتم دانیشت

" خەمت نەبێت هیۆنگ من باشم "
بە هێمنی وەڵامم دایەوە

منیش وەک هوایۆنگم لێ هاتووە خەریکە لەناخەوە ئەکوڵێم بەڵام هێشتا ئەڵێم باشم

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.


یــــادگـــاریــــەڪـــان لــــە مـــرۆڤـــەڪـــان زیـــاتـــر بـــە وەفــــاتـــرن

- بـــۆچـــیے

چــــونــــڪـــە مـــرۆڤــــەڪـــان بـــەجــێـــمـــان ئـــەهـــێـــڵـــن بـــەڵـــام یــــادگــــاریـــەڪــان بــۆ هـــەمــیـــشـــە ئـــەمـــێـــنــنـــەوە

401 words

𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑅𝑆𝑇 𝐷𝐴𝑌 𝑂𝐹 𝑆𝑃𝐼𝑁𝐺 ||  ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now