𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~15~

47 15 0
                                    

♫︎ ᗪOᑎ'T ᖴOᖇᘜᗴT ᐯOTᗴ ᗩᑎᗪ ᑕOᗰᗰᗴᑎT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ ♫︎

ᗴᑎᒍOY IT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ シ︎

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

NO ONE POV :

" تایهۆنگ بۆچی ئێمە هاتووینەتە ئێرە ؟ "
هوایۆنگ پرسی

" بۆ باسکردنی ڕابردوو "
تایهۆنگ وەڵامی دایەوە

" بەڕاستی ئەتەوێت ئەوە بزانیت ؟ "
هوایۆنگ پرسی

تایهۆنگ سەری بە بەڵێ جوڵاند کاتێک دانیشت وە هوایۆنگ بە هەنگاوە بچووکەکانی لە تەنیشتی دانیشت

ئەو نایەوێت باسی کاتە ناخۆشەکانی بکات بەڵام ناتوانێ هەمیشە لە ناخی خۆی ئەوە بهێڵێتەوە ناتوانێ ئەوە بباتە گۆڕ

" دایک و باوکم گەنج بوون وە هەڵەیەکیان کرد بەڵام ئەوە زیاتر هەڵەی دایکم بوو بۆیە باپیرەم بۆ ئەوەی ناوبانگی لە نێو خەڵک خراپ نەبێت وای لێکردن هاوسەرگیری بکەن "
هوایۆنگ بە هێمنی وتی کاتێک یاری بە قاچەکانی ئەکرد

" دایکم ڕقی لە باوکم ئەبوو چونکە خێزانەکەی ئەو هەژار بوون وە چیتر دایکم نەیئەتوانی بگەڕێتەوە لای خێزانە دەوڵەمەندەکەی چونکە ئەوان دایکمیان دەرکردبوو "
هوایۆنگ بە ئارامی وتی

" کەواتە دایکت لە خێزانێکی دەوڵەمەند بوو پێچەوانەی باوکت ؟ "
تایهۆنگ پرسی کاتێک سەیری چاوەکانی کرد

" بەڵێ هەر لەبەر ئەوەش خۆ بەزلزان بوو "
هوایۆنگ وەڵامی دایەوە

" دایکم ویستی کە دوای ماوەیەک جیابێتەوە بەڵام ئەو کاتە زانی کە ئەو بە منەوە دوگیانە ویستی کە من لەناوببات بەڵام باوکم لێی پاڕایەوە کە ئەوە نەکات ئەو تەنانەت کەوتە سەر ئەژنۆ "
هوایۆنگ زەردەخەنەی کرد

ئەو ئەیزانی باوکی لە پێناو ئەو زۆر ئازاری چەشتووە

" یەکەم ڕۆژی بەهار من لە دایک بووم "
هوایۆنگ بە زەردەخەنەیەکی فراوانەوە وتی

" باوکم بڕیاری بدات ناوم بنێت هوایۆنگ چونکە ئەوە بە مانای گوڵێکی بچووک یەت وە ئەو منی وەک گوڵێکی بچووک ئەبینی کە لە گەشەکردن نە ئەوەستا "
هوایۆنگ بە هێمنی وتی

" دایکم ویستی جیابێتەوە بەڵام ئەو هیچ پارەیەک یان شوێنێکی نەبوو بۆیە لەگەڵ باوکم مایەوە وە زیاتر و زیاتر ڕقی لە ئێمە ئەبویەوە "
هوایۆنگ وەستا وە سەیری چاوەکانی
تایهۆنگی کرد

" بەڵام شتێک هەمیشە مێشکی منی داگیر کردووە "
هوایۆنگ ڕوخساری گرژ کرد

" چی ؟ "
تایهۆنگ بە پەرۆشیەوە پرسی

" بۆچی باوکم ڕێگەی بە دایکم ئەیا بمێنێتەوە ئەو ئەیتوانی فڕێی بداتە سەر شەقامەکانم ئەو زۆر میهرەبان نەبوو بەڕای تۆ تایهۆنگ ؟ "
هوایۆنگ بە هێمنی پرسی

" باوکت وەکو دایکت دڕندە نەبووە تۆ پێویستە شانازی بکەیت "
تایهۆنگ بە نەرمی وتی کاتێک زەردەخەنەیەکی میهرەبانانەی پێ بەخشی

" من شانازی ناکەم ئەوە سنوری میهرەبانی تێپەڕاندبوو "
هوایۆنگ بە هێمنی وتی کاتێک سەری دانەواندبوو

" هەرگیز بیرم نایەت دایکم منی لە باوەش کردبێت یاخود خۆشەویستی خۆی پێ بەخشیبێتم "
هوایۆنگ بە دەنگێکی لەرزیوەوە وتی کاتێک فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس بوو

" تەنانەت ناتوانم بە مردن ئەوه لەبیر بکەم کە جارێکیان یەکێک لە کورسیە دارەکانی کێشا بە قاچم کورسیەکە شکا لەگەڵ قاچی من ئەزانی بۆچی وای کرد ؟ "
هوایۆنگ بە گاڵتەجاڕیەوە زەردەخەنەی کرد کاتێک فرمێسکەکانی کەوتن

" تەنها لەبەر ئەوەی من لەدایک بووم وە هەموو ژیانی ئەوم تێک داوە "
هوایۆنگ سەری دانەواند دوبارە کاتێک فرمێسکەکانی بێ وەستان ئەکەوتن

" ئەوە هەڵەی تۆ نیە هوایۆنگ "
تایهۆنگی بە نەرمی وتی کاتێک دەستی لەسەر پشتی دانا

" من تەنها مناڵێک بووم "
هوایۆنگ بە نزمی وتی وە هەنسکەکانی زیاتر ئەبوون

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

جـــــوانــــتــــریــــن چــــاوەڪــــان زۆرتـــــریــــــن فـــــرمــــێــــســــڪـــیــــان ڕشـــتــــووە

مــــیــــهــــرەبـــــانــــتــــریــــن دڵــــەڪـــان زۆرتـــــریــــن ئـــــازاریــــان چـــەشــــتــــووە




473 words

𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑅𝑆𝑇 𝐷𝐴𝑌 𝑂𝐹 𝑆𝑃𝐼𝑁𝐺 ||  ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now