𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~18~

40 14 0
                                    

♫︎ ᗪOᑎ'T ᖴOᖇᘜᗴT ᐯOTᗴ ᗩᑎᗪ ᑕOᗰᗰᗴᑎT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ ♫︎

ᗴᑎᒍOY IT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ シ︎

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

TAEHONG POV :


" دڵخوازترین وەرز لای تۆ چیە ؟ "
بە هێمنی پرسیم کاتێک سەیری چاوەکانیم کرد



چاوەکانی وەک هەمیشە درەوشاوەن ئەوە تاکە شتە کە بۆ هەمیشە لەگەڵ هوایۆنگ ئەمێنێتەوە


" دڵخوازترین وەرز لای من بەهارە بە تایبەتی
یەکەم ڕۆژی بەهار لای من زۆر تایبەتە "
هوایۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی


زەردەخەنەکانی وام لێئەکەن وەک ئەوەی دوبارە لەدایک ببمەوە

کاتێک زەردەخەنە ئەکات هەموو شتێک لەبیر ئەکەم وەک ئەوەی جیهان وەستابێت


" بۆچی ؟ "
بە نەرمی پرسیم

" چونکە لەو وەرزە سروشت دوبارە نوێ ئەبێتەوە وەک ئەوە وایە جیهان دوبارە نوێ بێتەوە "
هوایۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی


" ئەوە تەنها ماوەیەکی تری ماوە "
بە زەردەخەنەوە وتم کاتێک سەیری چاوەکانی هوایۆنگم ئەکرد


" بەڕاست ؟ "
هوایۆنگ بە سەرسامیەوە پرسی


تەنها سەریم بە بەڵێ جوڵاند کاتێک زەردەخەنەیەکی هێمن لەسەر لێوم بوو

ئێمە لەنێو چاوەکانی یەکتری نوقم بوو بووین بەڵام ئەوە زۆری نەخایاند کاتێک دەنگی دەرگا هات


ئەبێت کێ بێت ؟


هەستامەوە بۆ ئەوەی دەرگاکە بکەمەوە


" ئایا چاوەڕێی کەسێک بوویت ؟ "
هوایۆنگ پرسی


" نەخێر "
وەڵامم دایەوە


دەرگاکەم کردەوە بەڵام پێش ئەوەی هیچ شتێ ببینم بۆکسێکم بەرکەوت

ئەوە زۆر لەناکاو بوو من کەوتمە سەر زەویەکە هەستم بە خوێن کرد لە نێو دەمم

𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑅𝑆𝑇 𝐷𝐴𝑌 𝑂𝐹 𝑆𝑃𝐼𝑁𝐺 ||  ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now