ᵖᵃʳᵗ1

680 94 200
                                    

سەلام درەکانم

بە چیڕۆکێکی نوێو بیرۆکەیەکی نوێ گەڕامەوە لاتان😍










هەستی دەکرد هەناسەی نامێنێ
قاچەکانی توانای ڕاکردنیان نامێنێ
بەهۆی فرمێسکەکانیەوە بەردەمی خۆی بەتەواوی نەئەبینی
با ساردەکەش جەستە لاوازەکەی سڕ تڕ ئەکرد

تەنها هیوای ئەخواست کە ڕزگاری بێت
ئەو نایەوێت بمرێت بە دەستی ئەو دڕندانەوە
ئەو نایەوێت بە دەردی ئەو خەڵکەوە بچێت کە وەکو شێت دوای کەوتونە

دەیەوێت ڕزگاریبێت بەڵام نازانێت چۆن

دەیەوێت هەنگاوەکانی خێراتر بکات
بەڵام قاچەکانی ماندوتر ئەبن
بێ هێزتر ئەبن
دەیانەوێت بکەون
ئەو هەموو ڕاکردنە بۆ تەواوی جەستەی زۆرە

بیرکردنەوەکانی وەستان کە کەسێکیبینی لە دوورە بانگی ئەوی کرد

"هێی!! وەرە بۆ ئێرە!!.. خێراتر ڕاکە!!"

چاوەکانی گەشانەوە
هیوای بۆ گەڕایەوە
هیوای مانەوە لە ژیان
هیوای نەبون بە دڕندە

هیواکان وای کرد هەنگاوەکانی خێراتر بکاتو بگاتە لای ئەو ئافرەتە کە تەمەنی لە ٣٠ەکان ئەبوو

ئافرەتەکەش دەرگا ئاسنینەکەی بە خێرای داخست کە جۆنگکوک ڕۆشتە ژورەوە

کەوتە سەر زەویەکەو دەستی کرد بە کۆکین
هەناسەی قوڵی هەڵئەمژی
لەسەر پشت ڕاکشاو چاوەکانی داخست
سنگی بەرز و نزم ئەبو لەگەڵ هەڵکێشانی هەناسە ناڕێکەکانی

|| Man or monster || Where stories live. Discover now