هەموان لەسەر مێزی نان خوارد ئامادە بوون
دوو مێزی درێژ پڕبوو لە خەڵک
هەر یەکەیان قاپێکو چەتاڵێکی لە پێش بوو کە لە نێو قاپەکەیا پارچەیەک گۆشتی لەسەر بووجۆنگکوک بۆنی گۆشتەکەی زۆر بەدڵ بوو بەڵام لاشی نامۆ بوو
بۆنەکە لە گۆشتی ئاسایی نەئەچو
هەمان بۆنە لەگەڵ ئەو کەسانەی دەوروبەریپیاوە پیرەکە کە لەسەرەوەی هەموان دانیشتبوو وتی
"فەرمون نۆشتنانبێت"جۆنگکوک لەبرسا دەستبەجێ گۆشتەکەی کردە دەمی
سەیری یونگی و ئیچای کرد
کە خەریک بوو گۆشتەکە بخۆن
ڕێگەینەداو لەهەردوکیانی بردو ئەوانیشی خواردیونگی کاردانەوەی ئاسایی بوو
ئەو لە جۆنگکوک تێدەگا کە تەنها گۆشت ئەتوانێ تێری بکا
پیرە پیاوەکە وتی
"بۆچی واتکرد؟ ئەوە بەشی ئەوان بوو"یونگی وتی
"ئاساییە هەر خۆی ئێمە برسی نین"سەیری ئیچای کرد کە دیار بوو ئەو برسیە
جۆنگکوک سەیریانی کردو وتی
"ئێ ببورن تەنها زۆرم برسی بوو وە گۆشتەکە بەڕاستی بەتام بوو""کێشەنییە جۆنگکوک"
Pov Jungkook
نەفرەت ئەوانە گۆشتئ مرۆڤ ئەخۆن؟!
من دڵنیام ئەوە گۆشتی ئاسک نییە
ئەوە گۆشتی مرۆڤەسەیری دەورەبەرم کرد کە هەموان بە خواردنەوە سەرقاڵبون
بەڕاستی دەبێت هەمویان بزانن؟ یانیش ئەوە کاری ئەو پیرە مێردە نەفرەتیەیە؟لە یونگی نزیک بومەوە وتم
"لەگەڵم وەرن"
دواتر هەڵسامو لەوێ ڕۆشتینە دەرەوەگەیشتینە ئەو شوێنە بچوکەی کە ئەوان پێیانداین
ڕۆشتمە ژورەوەو ئەوانیشم ڕاکێشا ژورەوە
یونگی بە تێنەگەشتنەوە وتی
"چی بووە؟"بە خێرای وتم
"ئەو نەفرەتیانە مرۆڤ دەخۆن"یونگی بە هەمان شێوە وتی
"چی؟ شتی وا نابێ""من بەڕاستمە، ئەو گۆشتە گۆشتی مرۆڤ بوو من زۆر دڵنیام"
دیار بوو کە یونگی باوەڕی پێم کرد
ئیچا قۆڵی یونگی گرتو بە ترسەوە وتی
"زۆر دەترسم یونگی"وتم
"پێویستە هەر ئێستا لێرە بڕۆین"یونگی وتی
"ناکرێ گومانمان لێدەکەن کە زانیومانە وە ڕەنگە ڕێگە نەدەن بڕۆین"لەلایەک دانیشتمو بیرم ئەکردەوە
من بەهێزمو ئەتوانم ڕوبەڕوی هەموان ببمەوە
کەواتە کێشەمان نابێ
YOU ARE READING
|| Man or monster ||
Science Fictionدوای چەندین مانگ لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێکی دەگمەنو ترسناک ، چەند پزیشکێکی زانا هەڵەستن بە دروستکردنی ڤاکسینێت تایبەت بەم نەخۆشیە وە لەسەر کەسێکی تاقی ئەکەنەوە بەڵام ئەوەی ئەوان بیریان لێینە کردبویەوە ڕویدا لە کاتی دروستکردنی ڤاکسینەکە خوێنەربەو چێژ...