ᵖᵃʳᵗ3

268 63 178
                                    

کۆمێنت لە نێوان دێرەکانا جێبێڵن
دڵخۆش ئەبم بە خوێندنەوەیان🥰♥️

*

*

چاوەکانی ڕەنگێکی سووری خوێنی دایپۆشت
خوێن لە لوتی ڕاستی هاتە خوارەوە تا گەردەنی
دەستەکانی دەستی کرد بە لەرزینێکی نا ئاسایی

سەری بەرز کردەوە بۆ ئەو پیاوەی بەرامبەری کە هێشتا چەکەکەی لەسەر نیوچەوانی وەستاندبوو

پیاوەکە ترس دایگرت بەبینی چاوەکانی و خوێنەکەی لوتی

یەکێ لەوان بە هاوارەوە وتی
"هەر ئێستا سەرکەونە سەر ئۆتۆمبێلەکە!"

جۆنگکوک پەلاماری ئەو کەسەی پێشیدا
ئەو ئێستا برسی گۆشت و خوێنە

پیاوەکە دەستی کردە هاوارو داوای یارمەتی
چوارەکەیتریش کە زانیان ناتوانن ژیانی ڕزگار بکەن و درەنگ بووە
بە ناچاری ڕۆشتنو ئەویان جێهێشت

جۆنگکوکیش وەکو شێت
وەکو دڕندەیەک دەستی کرد بە خواردنی ئەو کەسەی بنی

ئەو برسیە
شێتانە برسیە
کە هۆشی لەدەستداوە

........

چاوەکانی بە هێواشی هەڵهێنا
هەستی بە ئازارێکی زۆر ئەکرد لەسەریدا
دەستی بە سەریەوە گرتو هەڵسایەوە

هەستی بە تامێکی سەیر کرد لە دەمیدا
وە جەستەی کە بەشی پێشەوەی بە خوێن داپۆشرا بوو

|| Man or monster || Where stories live. Discover now