ᵖᵃʳᵗ4

228 61 113
                                    

لەبرامبەر بینایەکی چوار نهۆمی شێواو وەستا
دەیتوانی گوێی لە ترپەی دڵی دوو کەس بێت کە بە خێرێای لێئەدەن
وە هەناسە ناڕێکەکانیان

ڕۆشتە ژورەوەی بیناکە
کە هەندێ زۆمبی لە ناوەو دەرەوەی بیناکە هەبوون
بە ئاسایی بە نێویاندا ڕۆشتو بەرەو نهۆمی چوارەم ڕێی کرد کە بۆنو دەنگەکان لەوێوە دەهاتن

گەشتە نهۆمی چوارەم کە دوو کەس پشتیان بە دیوارەکە کردبوو
هەردوکیان تەمەنیان لە ٢٠ەکان ئەبوو
کە کچێکو کورێ بوون

جۆنگکوک سەری بۆیان لارکردنەوە کە ئەوان ئاگەداری ئەو نەبوون
بە هێمنی وتی
"سڵاو"

دوو کەسەکە ڕاچڵەکین
سەیری جۆنگکوکیان کردو هەڵسانەوە
جۆنگکوک بە هەمان شێوە وتی
"بێدەنگبن ئەگەر ناتانەوێت بێنە سەرەوە"

کوڕە کچەی بردە پشتی خۆی بە مەبەستی پارێزگاری کردن لێی
جۆنگکوک چەند هەنگاوێ نزیک بویەوەو وتی
"بۆچی ئەترسن؟ نابینن من مرۆڤمو وەکو ئەوانەی خوارەوە نیم؟"

کوڕە سەری لەقاندو وتی
"بەڵێ دەبینین"

جۆنگکوک زیاتر نزیک بویەوە
پرسی
"لەکوێوە هاتون؟"

تەواوی کاتەکە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی خۆی ئەدا بەرامبەر ئەو بۆنە بەهێزانەوە کە شێتانە برسی ئەکرد

|| Man or monster || Where stories live. Discover now