بە شڵەژانەوە بەرەو ئۆفیسی سەرۆکەکەی ڕۆشت
دەرگاکەی کردەوە بێ ئیزن وەرگرتن
وتی
"گەورەم کێشەیەکمان هەیە"سەرۆک لی بە شڵەژانەکەی ئەو سەربازە ئەویش شلەژا
دەیتوانی بزانێ کە کێشەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچوەلەگەڵ سەربازەکە ڕۆشتە شوێنی تاقیگەکە کە دەرگاکان داخرابون
دەیتوانی لە شوشەکانەوە ببینێ کە چ کاولکاریەک لەوێ ڕویداوە
وە بە نزیکەیی ١٠ زۆمبی کە هەمویانی ئەناسیو هەنێکیان هاوڕێی نزیکی بوون بۆ پەلاماردانی ئەو هێرشیان کردە سەر جامەکانچاوەکانی لە شۆکدا کرابونەوە
بە ئەستەم وتی
"چۆن؟.. چۆن ئەمە ڕویدا؟"سەربازەکە بە داخەوە وتی
"یەکێ لە زۆمبیەکان کە بۆ تاقیکردنەوە لێی لەنێو شوشەکانەوە بوون توانی لێی دەربازبێتو.. هێرشبکاتە سەر دکتۆرەکان، وە پاسەوانەکانیش لەکاتی وەستاندی توشبوەکان ئەوانیش توش بون، ئێمەش دەرگاکانمان داخست.. تاوەکو زیاتر توش نەبن"ڕوخسارە ترساو و پڕ لە خەمەکەی بۆ سەربازەکە سوڕاند وە وتی
"ئەوانە لەناوببەنو دڵنیا ببنەوە کە کەسیتر توشنابێت"
وە لەوێ ڕۆشت:
:
:
فرمێسکەکانی دووبارەو دوبارە نوێ ئەبونەوە
قاچەکانی لەوە زیاتر هێزی هەڵگرتنی ئەویان نەمابوو
ڕێگایەکی درێژی بڕیوە
ڕێگایەکی درێژ بە کۆڵێ خەمەوەکەوتە سەر ئەژنۆکانی
هەناسەی قوڵی هەڵئەمژیجۆنگکوکیش وەستاو سەیری یونگی کرد وە وتی
"دەتوانین کەمێ پشوبدەین"یونگی لە شوێنی خۆی دانیشت
دووبارە هەمان ڕوداو لە مێشکی دووبارە ئەبویەوە* * *
جۆنگکوک تەنها بە هێمنی سەیری یونگی ئەکرد
ئەو هیچ شتێکی لە دەستنایەت
وە لەم حاڵەی یونگیدا بێدەنگ بێت باشترەیونگی کە هیچ وەڵامێکی لە جۆنگکوک وەرنەگرت بۆ لای ئیچا گەڕایەوە
بە خەم خۆریەوە وتی
"هێی ئازیزم، هیچ نییە تۆ باش دەبی"ئیچا بەردەوام بوو لە گریان کە جۆنگکوک وتی
"یونگی، پێویستە بڕۆین"یونگی سەیری جۆنگکوکی کرد کە بە چاوەکانی لێی ئەپاڕایەوە شتێ بکات بۆ ڕزگارکردنی ئیچا
بەڵام بێ سود بوو
جۆنگکوک هیچ شتێکی لە دەست نەئەهاتئیچا کەمێ هێور بویەوەو وتی
"نەخێر، من دەڕۆم.. ئێوە زیاتر لێرەبن تا پشو ئەدەن"یونگی بە شڵەژانەوە ڕەتی کردەوە
"نا نەخێر تۆ بۆ هیچ شوێنێ ناڕۆی"ئیچا بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی خەندەیەکی کردو دەستی یونگی گرت وتی
"یونگیا، تکایە زیندو بمێنەوە" یونگی لە باوەشگرتو بەردەوام بوو لە قسە "زۆرم خۆشدەوێی پاڵەوانە چاونەترسەکەم.. سوپاس کە تا ئێستا منت پاراست.. لەوایە کاتی ڕۆشتنمبێت"یونگی کە نەیەتوانی ڕۆشتنی ئیچا قبوڵ بکات، باوەشەکەی پچڕاندو وتی
"لەباوەشت ئەگرم تا ئەوکاتەی بەتەواوی ئەگۆڕێیو گازم
لێئەگری"ئیچا کە خوێن لە لوتی هاتە خوارەوەو جەستەی وەک بەفر سادبوو وە بزە کەمەکەی هێشتا لەسەر لێوان بوو وتی
"ناهـ ، لە خۆم خۆشنابم گازتلێبگرم"
بینایی کز ببوو، سەیری جۆنگکوکی کرد و وتی
"بەتۆی دەسپێرم، تکایە ئاگەداریبە"
لە یونگی دوورکەوتەوەو بەرەو دەرگاکە ڕۆشت
کە یونگی ویستی بۆلای بڕواو ڕێگەی لێبگرێت
بەڵام لەلایەن جۆنگکوکەوە توند گیرادەستی کردە هاوارو گریان
"ئیچا تکایە!!! ، مەڕۆ!!.. وازملێبینە بەنەفرەت بی! ، ئیچا لێتەپاڕێمەوە بێ تۆ ناتوانم!!.. بەرمدە جۆنگکوک ، بەرمدە"* * *
بە بێدەنگی لە بەردەمی خۆی ئەڕوانی
دەستەکانی بە سەریەوە گرتو بە چپەوە لەبەر خۆیەوە ئەیوت
"بەهۆی منەوە بوو، نەمتوانی ئاگەداربی بم.. چەند گەمژەو بێ هێزم، بە نەفرەتم بم نەمتوانی ئاگەداری بم"جۆنگکوک بۆلای ڕۆشتو هەڵیساندەوە
بە فەرمانەوە وتی
"سەیریمنکە"
شانەکانی هەژاندو دووبارەی کردەوە
"سەیریمنکە پێتەڵێم... ئەوە بەهۆی تۆوە نەبوو" یونگی هەر وەکو خۆیبوو
سەیری جۆنگکوکی نەئەکرد
جۆنگکوک بەردەوام بوو لە قسەو وتی
"ئەوە بەهۆی منەوە بوو نەمتوانی ئەو نەفرەتیانە دوورخەمەوە"یونگی سەیری جۆنگوکی کردو برۆکانی گرژ کردن
دواتر بە توڕەییەوە بۆکسێکی کێشا بە ڕوخساریداو بەسەر پشتا کەواندی
ڕۆشتە سەریو بەسەر یەکەوە بۆکسی بەهێزی ئەکێشا بە ڕوخساری جۆنگکوکدادواتر وەستا
دەستیکردەوە گریانو بە گریانەوە وتی
"بمبورە .. بمبورە جۆنگکوک (هەنسک)"جۆنگکوک بە هێمنی وتی
"ئاساییە، دەتوانی لێمبدەی تاوەکو توڕەیەکەت نامێنێ"یونگی هەڵسایەوەو بە گرژی وتی
"نا ، تۆ نا .. ئەو زۆمبیە نەفرەتیانە یەک بەیەکە ئەتۆپێنم"جۆنگکوکیش هەڵسایەوەو وەکو هاندانێ بۆ یونگی وتی
"کەواتە بابڕۆین، ئەو نەفرەتیانە یەک بەیەکە بتۆپێنین".
.
.
CUT
.
.
.
ببورن ئەزانم کەم بوو وە زۆر درەنگیش دامنا
هەوڵئەدەم ئیتر گرنگی بەم چیڕۆکە بدەمو بە زووی پارت دابنێمباای نوقڵەکان💗
YOU ARE READING
|| Man or monster ||
Ciencia Ficciónدوای چەندین مانگ لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێکی دەگمەنو ترسناک ، چەند پزیشکێکی زانا هەڵەستن بە دروستکردنی ڤاکسینێت تایبەت بەم نەخۆشیە وە لەسەر کەسێکی تاقی ئەکەنەوە بەڵام ئەوەی ئەوان بیریان لێینە کردبویەوە ڕویدا لە کاتی دروستکردنی ڤاکسینەکە خوێنەربەو چێژ...