دوای ٣ ســـاڵیونگی بە دەنگی بەرزەوە فەرمانی کرد
"دەی ئەو جەستانە بخەنە نێو باڵهەڵگرەکەوە کورینا"ئەوانیتریش دەستیان کرد بە جێبەجێکردنی فەرمانەکەو یەک بەیەکە جەستە بۆگەنەکانی زۆمبیەکانیان ئەکردە نێو باڵهەڵگرەکەوە کە جوڵەیان تیانەمابوو
دواتر بۆ لای جۆنگکوک ڕۆشت کە لە پشتی ئۆتۆمبێلێ دانیشتبوو جگەرەی ئەکێشا
ئەویش سەرکەوتە سەر ئۆتۆمبێلەکەو بە بزەوە وتی
"ئەوەی ئەنجامتدا زۆر نایاب بوو هاوڕێ""سوپاس"
جۆنگکوکیش بزەی بۆکردەوەYoongi POV
بەڵێ ، سێ ساڵ تيپەڕی بەسەر مردنی ئیچادا
لەو کاتەوە دەستمانکردوە بە پاک کردنەوەی شارەکە لە زۆمبیەکان
بە یارمەتی ئەو کەسانەی کە سێ ساڵ بەر لە ئێستادا بڕیار بوو بمانخۆن
توانیمان ڕێکەوتنێکیان لەگەڵا بکەین
خواردنیان پێبدەین لەبەرامبەر یارمەتیەکانیانداوە جۆنگکوک ئێستا گۆڕاوە
گۆشتی مرۆڤ ناخوا
لەبڕی ئەوە ئاژەک ڕاودەکات و گۆشتەکەی ئەخوا
وە کەسێکی باش و ڕوخۆشە لەگەڵ هەمواندائیرەیی بە هێزەکەی ئەبەم
جۆنگکوک هەڵسایەوەو وتی
"بابگەڕێینەوە ماڵەوە"بەر لەوەی سەرکەوێتە سەر ئۆتۆمبێلەکە بە دەنگی بەرز وتی
"ئافەرین کوڕینا ، دوای ئەوەی جەستەکانتان سوتاند دەتوانن بگەڕێنەوە تاوەکو هەفتەیەک هیچ ئەرکێک نییە"ئەوانیش بە دەنگی بەرز وەڵامیان دایەوە
"بەڵێ سەرۆک"بەڵێ ، ئەو ئێستا سەرۆکی هەموانە وە برای من
شانازی پێوە ئەکەمسەرکەوتینە سەر ئۆتۆمبێلەکەو وتم
"هەواڵێکی خۆشمپێیە"نیگایەکی پێدامو چاوەڕێی ئەوە بوو کە هەواڵەکە بڵێم
"دەزگاکە.. بەتەواوی وێران بوو"
کەمێ سەری سوڕما و وتی
"چی؟ ئەوە کەی ڕویدا؟..، ئەی بۆچی من ئاگەدار نەبومە؟""منیش ئەم بەیانیە زانیم.، دەنگۆکان ئەڵێن کە لە ناوەوەی دەزگاکە نەخۆشیەکە بڵاوبۆتەوە، هەتا سەربازەکانیش نەیانتوانیوە جڵەوی بارودۆخەکە بکەن بۆیە تەواوی خەڵکەکەش توش بونە"
ئەو بێدەنگ بوو
دوای کەمێ بێدەنگی وتم
"ئەمەوێ ئەرکی داهاتومان دەزگاکە پاک بکەینەوە"
YOU ARE READING
|| Man or monster ||
Science Fictionدوای چەندین مانگ لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێکی دەگمەنو ترسناک ، چەند پزیشکێکی زانا هەڵەستن بە دروستکردنی ڤاکسینێت تایبەت بەم نەخۆشیە وە لەسەر کەسێکی تاقی ئەکەنەوە بەڵام ئەوەی ئەوان بیریان لێینە کردبویەوە ڕویدا لە کاتی دروستکردنی ڤاکسینەکە خوێنەربەو چێژ...