ᵖᵃʳᵗ8

161 43 100
                                    

قیژە و هاواری ئەو خەڵکە بەتەواوی بێزاری کردبووم
نەیانئەهێڵا چێژ لەو گۆشتەی ژێرمەوە ببینم
نەفرەتیانە بەتامە

بە نزیکەیی هەموو ئەوانەم تەواوکردوە کە ڕێیان لێئەگرتین
تەنها خەڵکەکە ماوە کە بڕیار نییە دەستیانلێبدەن

دەمتوانی گوێم لە لێدانە خێراکانی دڵی ئەو کەسە ترساوەی بەرامبەرم بێت کە نەیەتوانی چەکەکەی سواربکات بۆ تەقاندن

هەڵسامەوە سەرپێ کە خوێن لە جەستەم ئەچۆڕا
چەند هەنگاوێ لێی نزیکبومەوە کە زیاتر ترساو هەنگاوەکانی بۆدواوەبوون
وە هەوڵەکانی بۆ بەکارهێنانی چەکەکە بەردەوام بوو وە بێسود بوو

تەنها چاوەڕێبووم چەکەکە بتەقێنێتو ئەویش بدەم لە زەویەکە

پێکەنیم لەو هەموو ترسەی

بە چەند هەنگاوێکی گەورە لەبەردەمی وەستامو چەکەکەیم لێیوەرگرت
وە بە بۆکسێ لە سکیدا کەوتە سەر ئەژنۆکانی

چەکەکەم سوارکردو لولەکەیم لە ئاسمان کردو تەقاندم
دواتر بە هاوارەوە وتی
"کێیتر دەیەوێ با نزیک بێتەوە!"

سەیری ئیچاو یونگیم کرد
کە ئیچا قۆڵێکی یونگی لەسەر شانی دانابوو وە یونگی بە زۆر خۆی گرتبوو تا هۆشی لە خۆی بمێنێ
نەفرەت من بۆچی خەمی ئەوانمە؟

کە زانیم کەسیتر ئامادەنییە ڕوبەڕومببێتەوە یارمەتی ئیچامدا لە هەڵگرتنی یونگی و بەرەو دەرگاکە ڕۆشتین

یونگیم لە لایەک دانا
کاتی ئەوەیە تەواوی هێزی خۆم بەکاربهێنم

دوای هەوڵدانێکی زۆر توانیم ئەو تەختە دارە لاببەم کە وەکو قفڵ بەکاریانهێنابوو بۆ داخستنی دەرگاکە

لەکۆتایدا دوای چەند خولەکێ توانیم بەشی ئەوەندەی دەرگاکە بکەمەوە خۆمان پێیدابڕۆین
بۆلای یونگی ڕۆشتمو قۆڵیم لەسەر شانمدانا تا هەڵیستێنم

دوای ئەوەی لە دەرگاکە ڕۆشتینە دەرەوە یونگیم کردە سەر پشتمو هەنگاوەکانم خێراترکرد
هەست بە ماندوبونێکی زۆر ئەکەم
تەنها دەمەوێ پشوبدەم
بەڵام دەمەوێ سەرەتا لە سەلامەتی ئیچا و یونگیدا دڵنیا بم
کە هێشتا نازانم بۆچی ئەوەندە بەلامەوە گرنگن

دوای ماوەیەکی درێژ لە ڕۆشتنو خۆرهەڵاتن گەشتینە لای ڕوبارێک کە چۆل بوو و هیچ دڕندەیەکی لێوە نزیک نەبوو بە پێی هەستەوەرەکانی منەوە

یونگیم لە ڕۆخی ڕوباڕەکە داناو خۆشم ڕۆشتمە نێو ڕوبارەکەوە بۆ پاک کردنەوە جەستە لە خوێن هەڵقوڵاوەکەم

|| Man or monster || Where stories live. Discover now