Part 1 ( پارچەی دووەم )

1.6K 175 421
                                    










ئەنەستەیژیای تەمەن ١٦ ساڵ



  شارۆچکەی ویکفۆرد / ئەمریکا / سەرەتای سەدەی ١٩










تایھیۆنگ
" ئەنەستەیژیا کچەکان کۆ کەرەوە لە ژووری سارا ، چەند قسەیەکم بۆتان ھەیە "














خەریکی شۆردنی گڵاسە گەورەکانی شەڕابی میوانەکان بووم کاتێ گەورەم فەرمانی پێکردم ، دڵنیام ئەمشەو میوانێکی گرینگ دێ و ھەموو کچەکانی کڕیوە بۆ ئەمشەو ، ھیوادارم سارا ھەڵنەبژێرێ














لە شۆردن تەواو بووم و ڕۆشتمە سەرەوە بۆ ژووری کچەکان ، ڕیزێک ژوور لە تەنیشت یەکتر بوون بۆ حەوت کچی شۆخ کە من ھەشتەمیانم بەڵام تاکە کچم ژوورێکم پێ نەدراوە چونکە ھێشتا نەکەوتومەتە سوڕی مانگانەوە








ئەوە تەنھا درۆیێکە تاوەکو درەنگتر بەو چارەنوسە بگەم کە بۆم دانراوە
بەڵام جەستەم خەریکە ھەڵدەچێ و سەرنجڕاکێش ئەبێ بەمزوانە گەورەم ھەست بەوە ئەکا کە سێ ساڵە درۆم لەگەڵی کردووە






یەک بە یەک لە دەرگای ژووری کچەکانم داو پێم وتن کە ئەبێ کۆ ببنەوە
لە ژوورەکەی سارا و دوای پێنج خولەک ھەموویان کۆ بوونەوە







بەڕاستی ئەوان زۆر دەم بە خەندەو گاڵتەچین ئەوە شتێکی سروشتی نیە لەواندا ناچارن کە کۆمەڵایەتی بن و سەرنجی میوانەکانی گەورەم ڕاکێشن تا تۆزێ پارەی دەست کەوێ






من لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشتبووم و کچەکانیش ھندێکیان لەسەر سیسەمەکەی سارا دانیشتبوون و ھندێکیان بە پێوە وەستابوون 




گەورەم ھاتە ژوورەوە و سەرژمێری ئێمەی وەرگرت و دواتر ڕۆشت لەلای پەنجەرەکە وەستا



تایھیۆنگ
" ئەمشەو میوانخانەکە چۆڵ ئەبێ لەخەڵک و کەمێ ئەحەسێمەوە "













سارا
" ئێمەش ئەحەسێینەوە جگە لە یەک دانەمان نەبێ "



کچەکانیتر دەستیان کردە پێکەنین ،  گەورەمیش پێکەنی لەگەڵیان ئەو ڕوێکی خۆشی ھەیە لەگەڵمان و زۆرجار گاڵتەمان لەگەڵ ئەکا





تایھیۆنگ
" بێگومان بەڵام منیش یەکێکتانم ئەوێ بۆ ئەمشەو "













سەدەی پیاوWhere stories live. Discover now