مەرج 120 vot400 comment
____________________
سێ ھەڵبژاردنم ھەیە
یەکەم ، لێرە جیمین ئەکوژم و دواتر ئەچمەوە گوندەکەی خۆمان و باوکم ئەکڕمەوە
دووەم ، تەقە ئەکەم و نایپێکم وە جیمین بە سەلامەتی ئەڕواتەوە گوندەکەو ئەو بەڵایەی پێی خۆشە بەسەر باوکمی دادەھێنێ
سێیەم ، لەگەڵ جیمین بڕۆمەوە گوند و لە شوێنی باوکم ببم بە کۆیلەی ئەو ، باوکم ئازاد دەبێ و منیش بۆ تاھەتایە ئەبم بە سۆزانی ئەم پیرە پیاوە
بێگومان من ڕێگای یەکەم ھەڵدەبژێرم ، ئەتوانم
ئەتوانم بیپێکم ، دەی ئانا تۆ ئەتوانی بیکەی
چەکەکەم بەرز کردەوەو نیشانەم گرتەوە ، تەنھا یەک ھەلم ھەیە
دڵم خێرا لێی ئەدا ، دەستەکانم نەفرەتیانە ئەلەرزن بەو شێوەیە ناتوانم نیشانە بگرمەوە
لەھەمووی خراپتر جیمین ھەنگاوی نا ، بە ھێواشی ھەنگاو بۆلای من ئەنێ و نزیک ئەبێتەوە لە لولەی تفەنگەکەم
یا ئەیپێکم یا ئەوەندە نزیک ئەبێتەوە کە بتوانێ چەکەکەم لێ وەربگرێ
چاوەکانم داخست تا سێ ئەژمێرم و ئەیتەقێنم
سێ .......
دەستم نا بە پەلەپیتکەکەوەو گولەیەکم تەقاند ، دوای چەند چرکەیەک چاوەکانم کردەوە
بەڵام ....
بەڵام جیمینم لە نزیک خۆم بینی کە یەک ھەنگاویش لێم دوور نەبوو ، ڕێک لە بەردەمم
چەکەکەی لێ سەندم بە زۆر ، ھەرچەندە ویستم بەرھەڵستی بکەم بەڵام نەمتوانی ، ئەو زۆر بەھێزترە لەمن
چەکەکەی فڕێدا دوور و ھەردوو قۆڵی گرتم ،بە چڵێسیەوە پێئەکەنی و وتی
" ئەبوا من بکوشتایە تا ھەلێکت ھەبوو گەمژە "
دڵم سارد بوو ، ھەموو شتێکم لەدەست دا ، نەخێر ، بەڵکو تاکە ھەلم لەدەست دا
دەستم کرد بە گریان و پاڕانەوە و وتم
_" نەخێر .... ت...تکایە ..... تکایە باوکمم بۆ بگەڕێنەوە "
YOU ARE READING
سەدەی پیاو✔️
Historical Fictionئەم سەدەیە سەدەی پیاوە ، ئافرەتان ناتوانن تیایدا باڵادەست بن Writer: lady__olivia بەرواری نوسین 22/2/2024 بەرواری بڵاوکردنەوە Start 21/5/2024 End 19/11/2024