Part 15

730 162 444
                                    

مەرج

120 vote

400 comment

تکایە کۆمێنتی خال و ئیمۆجی خۆش نیە ، دوو قسە بکەن خۆشترە😁







_________________________



چاوەکانم نوقاند تا بەیانی ، نازانم کەی خەو بردمیەوە بەڵام ئەزانم کە ماوەیەکی زۆر بە ئاگابووم , بیرم لەھەموو شتێ ئەکردەوە






بەیانی نەمئەوێرا لەناو جێگاکەم ھەستمەوە ، ھیوادارم ھەموو شتێک ئاسایی بوبێتەوە




گوێم لە دەنگی دەرگاکە بوو ، لەوانەیە داپیرە بێت یا یەکێک لە خزمەتکارەکان ، وتم فەرموو ، بەڵام ئەوەی ھاتە ژوورەوە وایکرد ڕاچڵەکم و لەشوێنی خۆم بەرز بمەوە



کۆلۆنێڵ ھاتە ژوورەکەمەوە ، ئەو زۆر بەڕێزە تەنانەت لە دەرگاشی دا بەر لەوەی بێتە ژوورەوە





ئەو بینی کەوا من شڵەژاوم وتی
" دانیشە ئانا ئەمەوێ قسە بکەین "







دڵم خورپەی ئەکرد ، لەوانەیە ئەو ھێشتا توڕە بێ ، لەسەر جێگاکەم دانیشتم و ئەویش ھاتە پاڵمەوە دانیشت







جۆنگکوک
" ئەو چوار کوڕەی دوێنێ شەو .... دەزگیرم کردوون ، گەر تۆ کچی ڕاستەقینەی من بویتایە بەبێ یەک و دوو ھەڵمئەواسین "







من تفێکم قوت دایەوە و بەبێدەنگی لەوم ئەڕوانی






جۆنگکوک
" من تۆم ھێناوەتە ئەو ماڵە وەک کچی خۆم ، بەڵام ئەمەوێ لەھەموو شتێکدا ئازاد بیت ، بۆیە بڕیاری ئەوە ئەدەمە دەستی خۆت "






تێنەگەیشتم لێی ، بەڵام ھەستێکی زۆر ھۆشبەرم پێ ئەدات کاتێ من بە کچی خۆی بانگ ئەکات ، ئەمەوێ لەباوەشم بگرێ و دەست بە قژەکانم دابێنێ و بملاوێنێتەوە ، سۆزی باوکایەتیم پێ ببەخشێ کە سێ ساڵە لێی بێبەشم





جۆنگکوک
" ئەتەوێ چۆن سزای ئەوان بدەم ؟ "





سەدەی پیاو✔️Where stories live. Discover now